رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆچ IOM له رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه پاڵپشتی ده‌كات بۆ دووباره ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به ئاماده‌بوونی باباڕه‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی رێكخراوه‌كه رۆژی 17ی 12ی2019 له شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ خسته‌ڕووی لایه‌نه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه رێكخست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامانجی پرۆژه‌كه خرایه‌ڕوو كه بریتیه له پاڵپشتی بۆ دووباره ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی دوای په‌نابه‌ری له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه عیراق ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی ده‌ستهستنی كار‌و دامه‌زراندن. چونكه نه‌بوونی داهاتێكی جێگر ئاسته‌نگێكی سه‌ره‌كییه له‌به‌رده‌م دووباره ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆچبه‌ر كه له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه .
پرۆژه‌كه‌ش كۆمه‌ڵێك پاڵپشتی پێشكه‌ش ده‌كات له‌وانه دامه‌زراندنی هه‌ندێك له سودمه‌ندبووان له كه‌رتی تایبه‌ت و پێدانی راهێنانی پیشه‌ی و راوێژكاری ئابوری و خولی راهێنان و پشگیری پرۆژه‌ی بچوك یان فراوانكردنی پرۆژه‌ی بچوك و مامناوه‌ند.