بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چوارەمین فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت


پارێزگاری سلێمانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دادەنێت ‌و فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكانیش لە چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی چوارشەممە 18/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر ئارامگەی مۆنۆمێنتی ئەنفال لە پایتەختی شەهیدان و ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ.
دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان، بە دروشمی (ئاڵنگاریی متمانە) ‌و بە چاودێریی بەڕێز وەزیری رۆشنبیریی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی قەزاكان لە چەمچەماڵ دەستی پێكرد، كە لەلایەن بەڕێزان وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیریی و هونەری چەمچەماڵ بە پشتیوانیی و هاوكاریی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەدەچێت.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ‌و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ‌و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیریی ‌و هونەری سلێمانی ‌و بەرپرسانی حكومیی ‌و قائیمقامی چەمچەماڵ ‌و كەسایەتییەكان ‌و رۆشنبیران ‌و جەماوەرێكی زۆر دەستی پێكرد، هەریەكە لە تیپە هونەریی ‌و شانۆییەكانی (چەمچەماڵ، كەلار، كفری، خورماڵ، دەربەندیخان، پیرەمەگرون، سەقز ‌و مهاباد) بە نمایشی بەرهەمی شانۆیی بەشداریی دەكەن.
پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە رێكخەرانی فێستیڤاڵەكە كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02