بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

هەڵمەتێك بۆ سەوزكردنی شاخی گۆیژە


كۆبونەوەیەكی تایبەت بە هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە بەڕێوە    چوو دواتریش هەڵمەتەكە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی دەستی پێكرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 19/12/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكاریی و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژەی كرد، لە كۆبوونەوەكەدا بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەرپرسی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و دەستەیەك لە سەرمایەداران و كەرتی تایبەتی نیشتمانیی و ڕێكخراوە مەدەنییەكان ئامادەی بوون، بڕیار لەسەر دەستپێكردنی هەڵمەتەكە و دانانی سندوقێكی تایبەت بە هەڵمەتەكە و پێكهێنانی بۆردی هەڵمەتی سەوزكردنی شاخی گۆیژە دران.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریدا پارێزگاری سلێمانی هەڵمەتەكەی ڕاگەیاند و دواتریش هەڵمەتی نەمام چاندن لە شاخی گۆیژە بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی دەستی پێكرد.
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق سەرمایەی یەك ملیۆن دۆلاریان وەك دەستمایەی دەستپێكردنی هەڵمەتەكە تەرخان كردووە، كۆمپانیای دەروازەیش گەیاندنی تۆڕەكانی ئاو و خەزنەكانی ئاوی لە شاخی گۆیژە گرتوەتە ئەستۆ و هەموو كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەتی نیشتمانیش ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریكردن و پشتیوانیكردن و سەرخستنی ئەم هەڵمەتە نیشتمانییە دەربڕیوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كەرتی تایبەتی نیشتمانیی و خەڵكی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی دەوڵەت بە تایبەتی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و میدیاكانی كرد، كە ڕۆڵێكی بەرچاویان لە پلان و هەڵمەتی پارێزگای سلێمانی بۆ سەوزكردن و پاراستنی ژینگەدا لە ئێستا و رابردوودا بینیوە، داواشی لە هەموو هاووڵاتیانی بەڕێزیش كرد بەشدارییەكی كارایانە لەم هەڵمەتەدا بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02