بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونه‌ی مانگانه‌ی JCC له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان به‌رێوه‌چوو


 

رۆژی 13ی كانوونی دووه‌می 2020 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری مانگانه‌ی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی له‌گه‌ڵ رێكخراو و لایه‌نه‌‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌و پلانی ساڵی نوێی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و رێكخراوه‌كان سه‌باره‌ت به‌ ئاواره‌و په‌نابه‌ران و كه‌مپه‌كان تاوتوێ كرا.

هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌مساڵ بێنه‌‌ پێش و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنیان گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

هه‌روه‌ك گفتوگۆ و به‌دواداچوون كرا بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووتردا خرابوونه ڕوو.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌شتی باباڕه‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی و نوێنه‌ری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان  به‌ڕێوه‌چوو.

به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌ وته‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، ساڵی نوێی له‌ئاماده‌بووان و رێكخراوه‌كان پیرۆز كرد و سوپاسی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كرد كه‌ ساڵی رابردوو هاوكاری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان بوون و هیوای خواست به‌هه‌مان شێوه‌ له‌مساڵدا به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن ژیانێكی شایسته‌ بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران دابین بكه‌ن.

هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌مساڵدا هه‌ندێك له‌ رێكخراوه‌كان فه‌ندییان نه‌ماوه‌و ناتوانن كار بكه‌ن و ئه‌مه‌ش بۆشای و كه‌موكوڕیی دروست ده‌كات

ته‌ئیكیدی كرده‌وه‌ كه‌ رۆشتنه‌وه‌ی ئاواره‌كان زۆر كه‌مه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق به‌رده‌وامه‌ و داوای كرد كه‌ رێكخراوه‌كان به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێره‌ بمێننه‌وه‌و به‌رده‌وام بن له‌ هاوكاریی و پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خزمه‌تكردنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌رانی(JCC) كرا
2020-03-10
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
2020-03-04
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  UNHCRو WHOو JCCبه‌رێوه‌چوو
2020-03-03
پێداویستی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرا
2020-03-03
ئه‌و هۆتێلانه‌ به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كه‌ره‌نتینه‌ كراوه‌
2020-02-27
كارمه‌ندانی jcc چاودێری پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن
2020-02-27
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی JCC : ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه‌
2020-02-18
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی سواڵكردنی ئاواره‌كان به‌رێوه‌چوو
2020-02-06
كۆبوونه‌وه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو
2020-02-05
نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان و UNHCR کۆبوونەوە
2020-02-05
خەمڵاندن بۆ دانیشتوانى کەمپەکان دەکرێت
2020-02-05
چه‌ند چالاكییه‌كی به‌شی بەڕێوەبردن و زانیاری و بەدواداچوون
2020-01-27
ده‌زگای فریاگوزاری سویدیی پشتیوانی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌كات
2020-01-23
دەزگاى فریاگوزارى سودیدى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان بەسەر دەکاتەوە
2020-01-23