بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دەزگاى فریاگوزارى سودیدى نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان بەسەر دەکاتەوە


 

رۆژى ٢٢ى کانوونى دووەمى ٢٠٢٠, وەفدێکى دەزگاى فریاگوزارى شارستانى سویدى(MSB) سەردانى پارێزگاى سلێمانیان کردوو بەشەکانى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکانی سلێمانیان بەسەرکردەوە.

وەفدەکەى دەزگاى فریاگوزارى شارستانى سویدى پێکهاتبوون لەژمارەیەک شارەزای رێکخراوەکەو بەسەرپەرەشتى خاتوو سەندرا بوجسى بەڕێوەبەرى پرۆگرامى رێکخراوەکە لە عیراق , بەشە جیاجیاکانى نوسینگەى قەیرانەکانى سلێمانیان بەسەرکردەوەو لەنزیکەوە ئاشناى چۆنێتى کارو بەرێوەبردنى نوسینگەبوون و تەئکیدیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوکارى و پاڵپشتى بۆ ئەوەى نوسینگەى هاوبەشى هەماهەنگى قەیرانەکان لەئاستى ستانداردە جیهانییەکاندا کارەکانى ڕاپەڕێنێـت و بتوانێت ئیدارەى قەیرانەکان بکات.

 

دەزگای فریاگوزاری شارستانی سویدی (MSB) لە مانگی کانوونی دووهەمی ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە و بەرپرسە لە هاوکاریکردنی کۆمەڵگا بۆ خۆئامادەکردن بۆ کارەساتە گەورەکان و قەیران و کاریگەرییەکانی جەنگ.  MSB بەڕێوەبەرێکی گشتیی سەرکردایەتی دەکات کە لە لایەن حکومەتی سویدیەوە دامەزراوە. MSB  نزیکەی ١٠٠٠ کارمەندی هەیە کە کاردەکەن لە کارڵستاد، کریستینهامن، ستۆکهۆڵم، ساندۆ، ڕێڤین و ڕۆستەربێرگ.

 

پڕۆگرامى MSB  خۆی لەم بوارانەی خوارەدوەدا دەبینێتەوە :

 ئامادەکاری بۆ کارەساتە لەناکاوەکان  ) Emergency Preparedness). بەڕێوەبردنی قەیرانەکان  (Crisis Management ). ماددە ترسناکەکان (Hazardous Substances ). خۆپاراستن لە ئاگرکەوتنەوە (Fire Prevention). خزمەتگوزاری ڕزگارکردن و فریاکەوتن (Rescue Services).

 

MSB لە ساڵی ٢٠١٤ وە هاوکاری ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان بووە لە کوردستان و عێراق، بە تایبەتی لە بواری ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی تواناکانی کارمەندانی JCC  بۆ چاودێری و هەماهەنگی کردن و بەڕێوەبردنی کارەسات و قەیرانەکان.

رێکخراوەکە پلانی هەیە بۆ بەردەوامبوونی کار و چالاکی و هاوکارییەکانی بۆ سێ ساڵی داهاتوو (٢٠٢٠ – ٢٠٢٢) .

 

هاوکارییەکانی MSB  بۆ JCC سلێمانی  لە ساڵی ٢٠١٧ – ٢٠١٩ بریتیبوون لە:

دامەزراندن و ڕاهێنانی تیمی ژووری کار بۆ هەماهەنگی کردن لە کاتی کارەسات و قەیرانەکاندا (Situation Room) وە دیاری کردنی کاری ئەفسەری ئێشکگر. دوو ڕاهێنانی جیاواز لە بواری جەندەردا. ڕاهێنان لە بەڕێوەبردنی کارەساتەکان و هەڵسەنگاندی مەترسییەکان. ڕاهێنان لە بواری سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) و نەخشە. ڕاهێنان لەسەر ڕینماییەکانی چاودێریکردنی ترسناکییەکان. دانانی پلانی سێ ساڵەی MSB    و هەماهەنگی لەگەڵ JCC .

 

  

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای سلێمانی نۆ هەلێکی کار ڕادەگەیەنێت
2020-12-25
چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌رانی(JCC) كرا
2020-03-10
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی كلاسته‌ری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
2020-03-04
كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوان  UNHCRو WHOو JCCبه‌رێوه‌چوو
2020-03-03
پێداویستی ته‌ندروستی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شكرا
2020-03-03
ئه‌و هۆتێلانه‌ به‌سه‌رده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ هاووڵاتیانی تێدا كه‌ره‌نتینه‌ كراوه‌
2020-02-27
كارمه‌ندانی jcc چاودێری پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن
2020-02-27
كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی JCC : ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه‌
2020-02-18
كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی سواڵكردنی ئاواره‌كان به‌رێوه‌چوو
2020-02-06
كۆبوونه‌وه‌ی كڵاسته‌ری ته‌ندروستی به‌رێوه‌چوو
2020-02-05
نوسینگەى هەماهەنگى قەیرانەکان و UNHCR کۆبوونەوە
2020-02-05
خەمڵاندن بۆ دانیشتوانى کەمپەکان دەکرێت
2020-02-05
چه‌ند چالاكییه‌كی به‌شی بەڕێوەبردن و زانیاری و بەدواداچوون
2020-01-27
ده‌زگای فریاگوزاری سویدیی پشتیوانی نوسینگه‌ی قه‌یرانه‌كان ده‌كات
2020-01-23