بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆنفرانسێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان بەڕێوەدەچێت


كۆنفرانسێكی تایبەت بە لێكەوتەكانی مادە هۆشبەرەكان ‌و چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی بەڕێوەدەچێت ‌و پارێزگاری سلێمانیش جەخت لەوە دەكاتەوە، وەكو پارێزگا پشتیوانیی لە هەر هەوڵێك دەكەن كە ئامانج لێی پاراستنی ئاسایش ‌و خزمەتكردنی گشتی بێت.
ڕۆژی شەممە 25/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەرپرسان ‌و نوێنەری فەرمانگە حكومییە پەیوەندیدارەكان و ناوەندە دادگاییەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان، بەشداریی كرد لە كۆنفرانسێكی تایبەت بە لێكەوتە و ڕووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان.
لە میانی كۆنفرانسەكەدا تاووتوێی چەند پرسێكی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەكان كرا ‌و بەشداربووان چەندین ئامار ‌و داتایان خستەڕوو، كۆنفرانسەكەش لەلایەن ڕێكخراوی ئەنجومەنی یەكبوونی سلێمانییەوە بە هاوكاریی چەند دەزگایەكی تر ڕێكخرابوو.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا ئاماژەی بەوەدا مادە هۆشبەرەكان مەترسییەكی گەورەن ‌و ئەركی دامودەزگا حكومییەكان ‌و رێكخراوەكان ‌و تەواوی دڵسۆزانە بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكەن ‌و هەموو هەوڵەكان یەك بخرێن لە پێناو پاراستنی ئارامیی ‌و ئاسایشی گشتیدا.
جەختی لەوەش كردەوە، وەكو پارێزگای سلێمانی پشتیوانی لە هەر هەوڵێك دەكەن كە ئامانج لێی پارێزگاریكردن بێت لە ئاسایشی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02