بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار هانی كۆمپانیاكان دەدات بۆ رەخساندنی هەلی كار


پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە یەكێتیی خاوەنكاران ‌و نوێنەری كۆمپانیاكان دەكات ‌و هانیان دەدات بۆ خزمەتكردنی زیاتر ‌و رەخساندنی هەلی كار.
ڕۆژی یەكشەممە 26/1/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیی خاوەنكارانی عێراقی - لقی سلێمانی.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی چەندین پرۆژەی شایان بۆ پەرەپێدانی پارێزگای سلێمانی ‌و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ پێشنیاز و پڕۆژەكانیان دەربڕی ‌و ئامادەیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك كە ئامانج لێی خزمەتی گشتی ‌و بەرەوپێشبردنی وڵات بێت.
لەلایەكی دیكەوە پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە نوێنەرانی كۆمپانیاكانی هرتز و جیهان ‌و لە دیدارێكی هاوبەشدا گفتوگۆ لەسەر خزمەتگوزارییەكانیان كرا.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگای بۆ خزمەتكردنی زیاتر و دروستكردنی دەرفەتی كاركردنی بۆ دەربڕین ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە خزمەتكردنی هاووڵاتیاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29