بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەرپرسانی فەرەنسا پیرۆزبایی لە سلێمانی دەكەن


پارێزگاری سلێمانی لەسەر بانگهێشتی فەرەنسا سەردانی شاری ئەنگۆلێم دەكات بۆ بەشداریكردن لە مەراسیم ‌و بۆنە كەلتووریی ‌و ئەدەبییەكاندا، بەرپرسانی فەرەنساش پیرۆزبایی لە سلێمانی دەكەن بە بۆنەی وەرگرتنی نازناوی شاری داهێنەری ئەدەب.
رۆژی چوارشەممە 29/1/2020 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی مایەری شاری ئەنگۆلێمی فەرەنسا، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یادی ۷٤ ساڵەی كارە هونەرییە دەستییە ناوازەكانی شارەكەدا، وەك شارێكی داهێنەری هونەریی، كە دواتر لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆوە وەرگیراوە.
لە میانی سەردانەكەی پارێزگاری سلێمانیدا بۆ فەرەنسا بەرپرسانی شاری ئەنگۆلێم ‌و حكومەتی ئەو وڵاتە بە فەرمیی پیرۆزبایی خۆیانیان بۆ شاری سلێمانی وەك شاری داهێنەری ئەدەبی دەربڕی.
پارێزگاری سلێمانی لە چوارچێوەی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی ئەنگۆلێمدا لەگەڵ بەرپرسانی شارە داهێنەرەكانی ئەدەب كە لەساڵی پاردا لەگەڵ شاری سلێمانیدا یونسكۆ ئەو نازناوەی پێبەخشیون، بە تایەتی لە فەرەنسا و كەنەدا و ئیتاڵیا و كۆریای باشوردا كۆبۆوە، دواتر بەشداریی كرد لە كردنەوە و گفتوگۆكانی پیشانگەی كتێب و وێنەكێشان و نمایشگە و گەلەرییە بەردەوامەكانی كتێب و كارە هونەرییە ناوازەكان لەو شارەدا و پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستانی پێ گەیاندن.
لە رۆژانی دواتریشدا پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە چەندین مەراسیم ‌و بۆنەی ئەدەبیی ‌و كەلتوریی ‌و هونەریدا كرد، كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی وڵاتان ‌و شارە داهێنەرەكانی جیهان ‌و میوانان ‌و ئەدەبدۆستان بەڕێوەچوون.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10