بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕاگەیەندراوێك لە پارێزگای سلێمانییەوە


دوای ڕاگەیاندنی ڕەزامەندیی بەڕێز سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر پڕۆژەی شەقامی سەد مەتری سلێمانی، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سوپاسی هیممەت و پشوودرێژیی خەڵكی جوامێری پارێزگاكەمان و، بڕیاری بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و، هەوڵەكانی بەڕێزان سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی شارەوانی و دارایی و پلاندانان و ئاوەدانكردنەوە (لە هەردوو كابینەی ئێستاو پێشووی حكومەتی هەرێمی كوردستان)و، لیژنەی باڵای پێداچوونەوەی پڕۆژە ستراتیژییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و، پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و بۆردی سەرپەرشتیكردنی شەقامی سەد مەتری و هەموو ئەو دڵسۆزانەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی بوون بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لە بەڵێنەوە ببێتە بڕیارو پڕۆژەی جێبەجێكردن، دەكەین.
چاودێرو چاوەڕوانین، گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، وەك لە ڕاگەیاندراوەكەیاندا هاتووە، بەشێوەیەكی شیاوو شایستە ئەم پڕۆژە ستراتیژییە نیشتمانییە بە كات و كوالێتی خۆی جێبەجێ بكەن.
ئومێد دەكەین بە هیممەت و هەوڵی هەموو لایەك، پڕۆژەكان بخرێنەوە سەرپێی خۆیان و لەگەڵ دەستكردن بە جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی سەد مەتریدا، كاری پێویست بۆ قۆناغەكانی تری پڕۆژەكەش بكرێت، تەریب لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا؛ پڕۆژەی ئەندەرپاسەكانی سلێمانی و بەنداوی چەق چەق تەواو بكرێن و، پڕۆژەی بەنداوی خێوەتە لە نزیكترین كاتدا جێبەجێ بكرێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
١٣ / ٢ / ٢٠٢٠

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28