بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ژووری ئۆپراسیۆن كۆدەبێتەوە


ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی كۆدەبێتەوە سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ‌و چەند رێوشوێنێك دەگرێتەبەر.
ڕۆژی چوارشەممە 26/2/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانیی كرد، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پەیوەست بە ڕێگریكردن و خۆپارێزیی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
١. لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەموو بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٥/ ٢/ ٢٠٢٠ی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان و بڕیار و ڕێنمایی ‌و بەیانەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و تەندروستی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٣/ ٢/ ٢٠٢٠ی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌ و كۆبوونەوەی ڕۆژی ٢٤/ ٢/ ٢٠٢٠ی فەرمانگە پەیوەندیدیدارەكانی پارێزگای سلێمانی بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی.
٢. میكانیزمی پێویست بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و بەیان ‌و ڕێنمایی ‌و ڕاسپاردەكان دیاریكران، هەڵسەنگاندنی تەواو كرا بۆ ژمارە و خزمەتگوزاریی‌ و شوێن‌ و چاودێریی تەندروستی ‌و پاراستنی ئەو هاووڵاتیانەی لە چین و كۆماری ئیسلامیی ئێران و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە گەڕاونەتەوە.
٣. ڕێوشوێنی پێویست بۆ سەرپەرشتیكردن و چاودێریكردنی وردی دەروازە نێودەوڵەتیی ‌و مەرز و بازگەكان بۆ بەردەوامبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی دیاریكران.
٤. جەختكردنەوە لەسەر داخستن ‌و چاودێریكردنی وردی ڕێگا نایاساییەكانی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
٥. هەر هاووڵاتییەك لەو شوێنانەوە گەڕابێتنەوە بۆ هەرێمی كوردستان كە لە پێشەوە باسكران لە دوای (٢٠/ ٢/ ٢٠٢٠)ەوە، بە هەر ڕێگا و ئامرازێك، پێویستە خۆیان بە دەزگا تەندروستییەكان بناسێنن، بە پێچەوانەوە ڕێكاری یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
٦. هاتوچۆی پەناهەندە و ئاوارەكان بۆ شارەكانی تر قەدەغەیە و هەر كەسێك شوێنەكەی خۆی لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەم ماوەیەدا بەجێ‌ بهێڵێت، ڕێی پێ نادرێت بگەڕێتەوە پارێزگای سلێمانی تا كاتێكی نادیار.
٧. دوای بڕیاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌ و وەزارەتی دارایی، خەرجیی پێویست بۆ گشت پێداویستییە لۆجیستیی ‌و خزمەتگوزارییەكانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە ڕێی پارێزگای سلێمانییەوە تەرخان كران.
٨. بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی راسپێردرا بە پێی ئەو بودجەیەی تایبەتە بە كەلوپەلی تەندروستی ‌و هەڵمەتی هۆشیاریی ‌و ڕاهێنان لە وەزارەتەكانی تەندروستی و داراییەوە تەرخان كراوە، كاری پێویست بكات بۆ دابینكردنی پێداویستییە تەندروستییەكان.
٩. قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت راسپێردران، كە بە وردی و لێپرسینەوەی تەواوەوە ڕێ لە هەر قۆرخكاریی‌ و نرخ بەرزكردنەوە و كەلوپەل شاردنەوەیەك بگرن‌ و هەر كەس سەرپێچی بكات بە توندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت.
١٠. پرۆسەی پشكنینی زانستی تاقیگەیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانییەوە دەستی پێكراوە و لە ڕۆژانێكی نزیكدا دەتوانرێت پشكنینی تەواو بۆ هەر گومانلێكراوێك بكرێت.
١١. هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان لە ڕێی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و یەكە كارگێڕییەكانی ترەوە ڕاسپێردران بۆ ڕێگریكردن لە هەر كۆبوونەوە و چالاكی ‌و بۆنەو یادێكی گشتی كە كۆبوونەوە و بەریەككەوتنی كۆمەڵایەتی تێدا ڕووبدات.
١٢. سەردانیكردنی نەخۆش‌ و ڕاگیراو و بەندكراوەكان تا كاتێكی نادیار قەدەغەیە.
١٣. (قەدەغەكردنی نێرگەلەكێشان لە كافتریا و شوێنە گشتییەكاندا، داخستنی مەلەوانگەكان، ڕاگرتنی لایڤ میوزیك) و هەر شوێنێكی تریش، كە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ‌و لیژنەكانی قائیمقامیەت بە پێویستی بزانن دەگرێتەوە تا كاتێكی نادیار.
١٤. هاتنی گروپی گەشتیاریی و هاتنی گەشتیار لە كۆماری ئیسلامیی ئێران ‌و شارەكانی نەجەف و كەركوكەوە تا كاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێت. پێویستە هەموو دامەزراوە گەشتیارییەكان پابەندی تەواوی ئەم بڕیارە بن.
١٥. پێویستە هەموو كەسێك بە وردی ڕێنماییە فەرمییەكانی وەزارەتی تەندروستی ‌و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی پەیوەست بە خۆیان ‌و ماڵ ‌و شوێنی كاركردن‌ و شوێنە گشتییەكان پەیڕەو بكەن بۆ خۆپارێزیی باشتر.
١٦. تەنها سەرچاوەی ڕاگەیاندنی زانیاری ‌و ئامارەكانی پەیوەست بەم پەتایە، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و هەر زانیاریی ‌و واتەوات و راگەیاندنێكی نافەرمیی ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17