بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دووه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە سلێمانی دەستپێدەکات


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد طاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و خالید دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری و د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و چەند بەرپرسێکی حکومی و حیزبی مەراسیمی دەستپێکردنی (دوەمین ڤێسیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپا) لە سلێمانی بەرێوە دەچێت.

لەفیستیڤاڵه‌کەدا 15 فیلمی ئه‌وروپی و 6 كورته‌ فیلمی كوردی نمایش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ لەرۆژی 15 بۆ 20ی مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت و تێیدا چەندین فیلمی ئەوروپی و کوردی تێدا نمایش دەکرێت.
دوەمین فیستیڤاڵی فیلمی ئەوروپا لەلایەن شاندی یەکێتی ئەوروپا ، باڵوێزخانەکان و کونسوڵگەری وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڤینچی پێشکەش دەکرێت.
رۆژانی نمایش كردنی فیلمه‌كان دەکەونە رۆژەکانی 15-16-17/ 5 /2016له‌ ئنستیتوتی كه‌له‌پوری كورد نزیك ده‌رگای خواره‌وه‌ی پاركی ئازادی، کاتژمێر ٢:٣٠ی پاش نیوەڕۆ.
رۆژانی 18-19-20 /5 / 2016 له‌ شاری جوان (گراندمیلینیۆ،)، کاتژمێر 2:30ی پاش نیوەڕۆ.
پێشتر د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە پێشوازی سەفیری یەکێتی ئەوروپا بۆ پارێزگای سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :
خۆشحاڵین بۆ جاری دووەم لە ساڵی دوەمی ڤێستیڤاڵی فیلمی یەکێتی ئەوروپادا لە سلێمانی کۆدەبینەوە ، بایەخی ئەم جۆرە چالاکیە هونەری و ڕۆشنبیریانە ، جگە لەوەی نیشاندەری ئاستێکی پتەوی پەیوەندیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپادا دەتوانێت دەرگایەکی تری هاوکاری و لێک تێگەیشتنی هەردوو لابێت

ڕ.س

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ وه‌فدی ده‌مپارتی و ده‌به‌په‌ی باكوری كوردستان كرد
2025-03-26
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی سلێمانی، چاودێرییه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه‌.
2025-03-26
ئامەد، بەشداریکردنی پارێزگاری سلێمانی لەمەراسیمی بەرزڕاگرتن و ئاگرکردنەوەی نەورۆزی ئازادییدا
2025-03-21
پارێزگاری سلێمانی دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ بەشێک لەئەندامانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی و نوێنەرانی دەم پارتی ئەنجامدا
2025-03-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئامەدی کرد
2025-03-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی بارەگای سەرەکیی دەم پارتی لەپارێزگای ئامەد کرد
2025-03-20
پارێزگاری سلێمانی هاوخەمیی بۆ كۆچی دوایی خاتوو ئامینەی جۆڵا دەردەبڕێت
2025-03-20
رێكخراوی (IOM) هاوكاری دارایی بۆ پاڵپشتیكردنی كارو بزنسە بچووك و مامناوەندەكان دەبەخشێت
2025-03-10
ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03