بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

نەخۆشخانەی تووشبوانی كۆرۆنا كرایەوە


بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و پارێزگاری سلێمانی ‌و بەرپرسانی پەیوەندیدار، نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی كرایەوە.
ڕۆژی یەكشەممە 8/3/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی (سەرۆكی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا) لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی كرد لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، كە بە مەبەستی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و ئاسایشی خۆرئاوای سلێمانی و بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی و نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی پارێزگای كردبوو.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا دواڕێكار و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئامادەكارییەكان بۆ قۆناغی چارەسەركردن خرانەڕوو.
دواتر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاوڕێ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ‌و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی نەخۆشخانەی ئاسا بۆ چارەسەركردنی تووشبوانی كۆرۆنایان لە سلێمانی بەسەر كردەوە ‌و لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پێشمەرگە و ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرە خۆبەخشانەوە پێشوازییان لێكرا كە پڕۆژەكەیان جێبەجێ كردووە.
دوای كۆبونەوە و گفتوگۆ هەموو بەشەكانی نەخۆشخانەكە بەسەركرانەوە و بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سوپاسی زۆری خەڵكی پارێزگای سلێمانی و كەرتی تایبەت و پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان كرد بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژە تەندروستییە گرنگە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02