بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی فه‌رمانبه‌ران كرا


 

چه‌پكه‌ گوڵی سوپاسگوزاری پێشكه‌شی ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی (JCC) كرا.

ئه‌وه‌ش وه‌ك رێزلێنان و سوپاسكردنیان له‌پای  كاركردنی به‌رده‌وام و له‌خۆبوردوی و خۆبه‌خشییان له چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌كه‌كانی ڕووبه‌روونه‌وه‌ی  ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌تایبه‌ت سه‌ردانكردنی به‌رده‌وام بۆ شوێنه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كردن و  به‌ ته‌نگه‌وه‌چوون و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌ كه‌ره‌نتینه‌ كراون.

فه‌رمانبه‌رانی (JCC) وێرای دڵخۆشیان به‌و رێزلێنانه‌،‌ دووپاتیان كرده‌وه‌ له‌ كاته‌كانی پشووشدا به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌ركه‌كانیان به‌ سه‌ردانكردنی كه‌ره‌نتینه‌كان و هه‌هاهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌.

 

 


هه‌واڵی زیاتر