بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنەی باڵا ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی ئاگاداركردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە سەبارەت بە پابەندبوون بە رێنماییەكان بۆ خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەی خوارەوە دەقی ئاگادارییەكەیە:

ئاگاداركردنەوەیەك لە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە

‏‎هاووڵاتیانی خۆشەویست
‏‎بەناوی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناوە، لەگەڵ ڕێز و سوپاسماندا بۆ خۆپارێزیی و خۆڕاگریتان؛ ‏‎ئاگادارتان دەكەینەوە پابەندی تەواوی ڕێكار و ڕێنماییە تەندروستیی‌ و كارگێڕیی ‌و ئارامییەكان و قەدەغەكردنی هاتووچۆ بن.
‏‎لە سەعات (٦)ی ئێوارە بۆ (١٢)ی شەو قەدەغەی تەواوی هاتووچۆیە، جگە لەو بوارانەی لە بەیانی ژمارە (۲٦)ی وەزارەتی ناوخۆدا دیاریكراون، هەر جوڵەیەكی تر قەدەغەیە.
‏‎لە سەعات (١٢)ی شەو بۆ سەعات (٦)ی بەیانی تەنها بۆ حاڵەتی زۆر پێویستی دیاریكراو بەپێی ڕێنماییەكان لە سنوری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا ڕێگا بە هاتووچۆ دەدرێت.
‏‎لە سەعات (٦)ی بەیانی بۆ (٦)ی ئێوارە، قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت جگە لەو كات ‌و شوێنانەی ڕێگەیان پێدراوە.
‏‎هەر هاووڵاتیەك هەوڵی شكاندنی قەدەغە بدات بە ئۆتۆمبێل، ڕێكاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر، پێویستە هاووڵاتیان تەنها بە پێ‌ لە گەڕەكەكانی خۆیاندا لە كاتی پێویستدا پێداویستییەكانیان دابین بكەن.
‏‎هیچ هاووڵاتیەك بە ئۆتۆمبێل بەدەر لە ڕێكار و ڕێنماییەكان، مافی جوڵەی نییە.
‏‎هەر تیمێكی پشكنین و چاودێریكردنی قەدەغەكردنی هاتووچۆ كەمتەرخەمیی بنوێنێت، بەپێی ڕێكارە دیاریكراوەكان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
‏‎بەڕێزان، بە خۆپارێزیی ‌و خۆڕاگریی ‌و پابەندیی ئێوە دەتوانین ئەم دۆخە مەترسیدارە تێبپەڕێنین، هەر سەركەشیی ‌و بێباكیی ‌و زیادەڕەویی ‌و سەرپێچییەك زیانی گەورە بە تەندروستیی گشتیی‌ دەگەیەنێت و دەمانگەڕێنێتەوە بۆ چەقی مەترسییەكان.
‏‎بۆیە جارێكی تر داوای پابەندیی و خۆپارێزیی ‌و ‏‎خۆڕاگریتان لێدەكەین.
‏‎سوپاس بۆ هۆشیاریی و هەماهەنگیی ‌و هاوكاریتان.

‏‎د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
‏‎پارێزگاری سلێمانی
‏‎سەرۆكی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا
١٣/ ٤/ ٢٠٢٠


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02