بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی خەرمانێك كاری ئەدەبیی ‌و هونەریی جێبەجێ‌ دەكات


پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی خزمەتكردن بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر ‌و كایەی روناكبیریی، لە ماوەی كەمتر لە دوو ساڵدا دەیان پرۆژەی ئەدەبیی ‌و هونەریی جێبەجێ‌ دەكات، كە ئەوەش گرنگیی پایتەختی رۆشنبیریی پیشان دەدات لە پەرەدان بە ئەدەب ‌و هونەر ‌و ناساندنی زیاتری سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی.

لە مانگی ئایاری ساڵی 2018 ەوە هەتا مانگی نیسانی ساڵی 2020، بە رەزامەندیی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە سەر بودجە ‌و ئەركی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە 50 چالاكیی ‌و پرۆژەی ئەدەبیی ‌و هونەریی لە سلێمانی ئەنجام دراون ‌و جێبەجێ‌ كراون ‌و خزمەتی بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر كراوە ‌و هاوكاریی ئەدیب ‌و هونەرمەندان كراوە.

بە هۆی گرنگییان بۆ بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر ‌و دەرخستنی رووی رۆشنبیریی سلێمانی لە ماوەی دوو ساڵدا 37 كتێبی جۆراوجۆر لەسەر ئەركی پارێزگای سلێمانی بەچاپ گەیەنراون ‌و بڵاوكراونەتەوە ‌و هاوكاریی نوسەرەكانیان كراوە، بێجگە لە بەچاپگەیاندنی كتێب ‌و گۆڤار ‌و نامیلكەی ئەدەبی، پارێزگای سلێمانی ئەركی ئەنجامدانی 17 فێستیڤاڵ ‌و بۆنەی ئەدەبیی ‌و هونەریی گرتوەتە ئەستۆ.

بەهۆی گرنگیدانی پارێزگای سلێمانی بە كایەكانی ئەدەب ‌و هونەر ‌و هەوڵدان بۆ زیاتر پێشخستنی سلێمانی لە بواری رۆشنبیریدا، لەلایەن رێكخراوی یونسكۆوە سلێمانی وەكو شارێكی داهێنەری ئەدەبیی ناسێنراوە.

سەرەڕای قەیرانە یەك لە دوایەكەكان پارێزگای سلێمانی هەوڵی زۆری داوە بەپێی توانا خزمەتی زیاتری هونەرمەند ‌و ئەدیب ‌و نوسەران بكات، لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی كەمتر لە سێ‌ ساڵدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشراوەتە دەیان ئەدیب ‌و نوسەر ‌و هونەرمەند ‌و روناكبیری سلێمانی ‌و ناوچەكانی دیكە ‌و پێشوازیی لە هەموو ئەو كار ‌و چالاكییانە كراوە كە خزمەتیان بە بوارەكانی ئەدەب ‌و هونەر كردوە.

پارێزگاری سلێمانی هەمیشە هانی هونەرمەند ‌و ئەدیبانی داوە خزمەتی زیاتر بە پایتەختی رۆشنبیریی بكەن ‌و پەرە بە كارەكانیان بدەن، لەو پێناوەشدا پارێزگای سلێمانی چەندی لە توانادا بێت هاوكارییان دەكات ‌و پشتیوانیان دەبێت، هەتا پارێزگای سلێمانی زیاتر لەسەر ئاستی جیهان بناسێنرێت ‌و لە چوارچێوەی شاری داهێنەریی ئەدەبیی یونسكۆدا ببێتە جێی سەرنجی گەل ‌و وڵاتانی جیهان ‌و بە مێژوو كەلتوور ‌و ناسنامەی سلێمانی ئاشنا ببن.  

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە وەفدی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی عیراقی فیدراڵ
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری توركیا ده‌كات
2025-10-30
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەنوێنەرانی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی عیراقی فیدراڵ
2025-10-30
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەهونەرمەندی پەیکەرسازیی ناوداری نێودەوڵەتیی کورد بەڕێز مامۆستا شۆڕش ئەمین
2025-10-30
پارێزگاری سلێمانی بەشداری كرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێرینی جەمال نەبەز
2025-10-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی ئامادەکارییەکانی نێکست ستێپی کرد
2025-09-19