بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

تەندروستیی جیهانی هاوكاریی سلێمانی دەكات


شاندێكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و ئامادەیی رێكخراوەكە دەردەبڕێت بۆ هاوكاریكردنی سلێمانی.
ڕۆژی چوارشەممە 26/8/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەری نوسینگەی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، پێشوازییكرد لە بەڕێز د. ئەدهەم هیشام عەبدولمونعم نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO لە عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر دواڕێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و پشتیوانییەكانی WHO كرا.
بەڕێز نوێنەری WHO لە عێراق سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كرد، كە بە باشتر و شیاوترین شێوە كاریان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە، ئامادەیی  رێكخراوەكەشی بۆ هەموو هاوكاریی و هەماهەنگییەك دەربڕی و سوپاسی ئامادەیی و گیانی خۆبەخشیی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و خۆبەخشەكانی بەشداربوو لە هەڵمەتی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن WHO بە هەماهەنگیی حكومەتی خۆجێیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەستی پێكردووە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانیی و هەماهەنگییە بەردەوامەكانی WHOی كرد. دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا ئەنجام و ئامانجی كۆبوونەوەكەیان بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04