بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەرۆكوەزیرانی عێراق وەڵامی ئیجابیی داواكارییەكانی سلێمانی دەداتەوە


سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و دوای گفتوگۆی تێروتەسەل لە بارەی داواكارییەكانی پارێزگای سلێمانی، كازمی وەڵامی ئیجابیی بەشێكی زۆری داواكارییەكان دەداتەوە.
ڕۆژی هەینی 11/9/2020، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێزان مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی ئیتیحادی و وەفدی باڵای هاوڕێی كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان وەزیری دەرەوەی حكومەتی عێراق و سەرۆك و پلەدارانی دەستەی ئەركان و هێزە چەكدارەكانی عێراق.
لە كۆبونەوەیەكی تایبەتدا پارێزگاری سلێمانی داواكارییە بنەڕەتییە هەنوكەییەكانی پارێزگای سلێمانیی بە ڕەسمیی پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد، دواتر هاوڕێ لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و وەفدی یاوەریدا بەڕێز سەرۆكوەزیران سەردانی پارێزگای سلێمانیی كرد و لە تەلاری پارێزگای سلێمانیدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی سلێمانیدا كۆبوەوە و بە وردی گفتوگۆ لە بارەی داواكارییەكان كران.
پارێزگاری سلێمانی، داواكارییەكانی پارێزگای سلێمانیی لە حكومەتی ئیتحادیی عێراق، بە ڕەسمی پێشكەشی بەڕێزان مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەفدی وەزاریی هاوڕێی كرد و وەڵامی ئیجابیی بەشێكی زۆریان بە سوپاسەوە وەرگرتەوە.
پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان سەرۆكوەزیران و وەفدی یاوەری سەردانی ئارامگای بەڕێز مام جەلال سەرۆككۆماری كۆچكردووی عێراقیان كرد و لەلایەن بەڕێزان هاوسەرۆكانی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) و دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان)ەوە پێشوازیكران، پارێزگاری سلێمانی تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفای پارێزگای سلێمانیی لەسەر ئارامگای بەڕێزیان دانا.
دواتر لەسەر میوانداریی بەڕێز د. بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق، پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆكوەزیران و وەفدی یاوەری و بەئامادەبوونی بەڕێز ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) و هاوسەرۆكی (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان) و ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و یاوەرانیاندا، بەشداریی لە كۆبوونەوەی بەڕێزان سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد لە هاوینەهەواری مێرگەپان.
دواتر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆكوەزیران و وەفدی یاوەری و بەئامادەبوونی بەڕێز بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كرد و لەلایەن بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و حكومەتی خۆجێیی و دەستەبژێرانی پارێزگاكەوە پێشوازیكران، دوای دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری بەڕێز عومەری خاوەر وەك سومبولی شەهیدان، بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی وەزیرانی عێراق و پارێزگای هەڵەبجە.
پاشان سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان كرد و بەئامادەبوونی قائیمقامی قەزای پێنجوێن، خاڵی (سفر)ی دەروازەكە و بەشە جیاجیاكانیان بەسەركردەوە.
ئێوارەی هەمان رۆژ بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێزان سەرۆكوەزیران و وەفدی یاوەری بەرەو بەغداد گەڕانەوە.

بۆ بینینی راپۆرتێكی ڤیدیۆیی لە بارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی بۆ سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و باشماخ، كلیك لەم لینكە بكە:

https://www.youtube.com/watch?v=ab8mgPWeUrY&feature=youtu.be

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەڕۆژی نمایشکردنی بووتکامپی گرین تێک
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی (DONGJIN GROUP)ی چینی و تیمی هاوڕێی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەسەرۆکی ئینستیتوتی کوردستان
2025-09-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێزان گروپی کەشکۆڵ لەزانکۆی ئەمریکی لەعیراق/ سلێمانی
2025-09-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04