بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەی ئۆتۆبانی بابان


پرۆژەی شاڕێ (ئۆتۆبان)ی بابان یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بۆ یەكەمجارە پرۆژەی رێگاوبانی گەورەی لەو جۆرە جێبەجێدەكرێت لە شاری سلێمانی.
ئۆتۆبانی بابان بە چەند قۆناغێك جێبەجێدەكرێت كە ئەم پرۆژەیە بەشی یەكەمیەتی ‌و بڕی (400.000.000.000) چوارسەد ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە ‌و پێویستە لە ماوەی (1100) هەزار و سەد رۆژی رۆژژمێریی تەواو بكرێت، لەلایەن كۆمپانیای قەیوان كە جێبەجێكاری سەرەكیی پرۆژەكەیە بەسەرپەرشتی سەرۆكایەتیی شارەوانی سلێمانی و ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارانەی تر وەك بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەپێی پەیوەندییان.
پێكهاتەكانی پرۆژەكە:
پرۆژەكە بریتییە لە دروستكردنی رێگایەكی خێرای (100م) كە لە شارۆچكەی تاسڵوجەوە دەست پێدەكات تاوەكو دەگاتە گوندی دەمركان لە نزیك شارۆچكەی عەربەت و ئەم بەشانەی لای خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
1.    چوار سایدی هاتن و رۆشتن كە پانیی سایدی سەرەكی (21م) و سایدی خزمەتگوزاریی (9م)، كە دوو سایدیان بۆ رۆیشتن و دوانیشیان بۆ هاتن بەكاردەهێنرێن، سایدە سەرەكییەكان بەردەوامن و سایدە خزمەتگوزارییەكانیش یەكتربڕەكان و سایدە سەرەكییەكان بەیەك دەبەستنەوە بۆ چوونە دەرەوە و هاتنە ناوەوەی ئۆتۆمبێل.
2.    حەوت یەكتربڕی دوو ئاستی تێدایە كە سیانیان لە جۆری (Clover leaf)ن و چواریان لە جۆری (Tight Diamond) ئۆتۆمبێلەكان كە تەنها لەم یەكتربڕانەدا دەتوانرێت ئاراستە بگۆڕێت یان پێچ بكرێتەوە یاخود بچێتە دەرەوەی رێگا یان بچێتە ناوەوە.
3.    ئەم بەشەی كە ئێستا جێبەجێدەكرێت بە (6) شەقامی (30م) دەبەسترێتەوە بە شەقامەكانی (تاسڵوجە - سلێمانی، بازنەیی مەلیك مەحمود، رێگای سەرەكیی سلێمانی - عەربەت)، لە ڕێگای ئەو یەكتربڕانەی كە دروستدەكرێن لەم پرۆژەیەدا.
4.    بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و جوتیاران لەو رێگا لاوەكیانەی كە پێشتر هەبوون پێنج ئەندەرپاس دروستدەكرێن بۆ بەكارهێنانی هاتوچۆیان لەو شوێنانەی كە هەبووە.
5.    شەست و حەوت ئاوبارەی كۆنكرێتی (Culvert) تایبەت بە پەڕینەوەی ئاوی بارانا و بەشێوەی جۆراوجۆر واتە (یەك چاو تاوەكو شەش چاو) كە بە دیزاینێكی تایبەت قەبارەكانیان دیاریكراوە جێبەجێدەكرێت.
6.    بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەكان لە ڕووداوی نەخوازراو، چونكە خێرایی رێگاكە تاوەكو (120كم) لە سەعاتێكدایە، لە هەردوو لای رێگاكە بەدووریی (100م) لە ناوەڕاستی رێگاكەوە سیاجێك دروستدەكرێت بۆ پاراستنی رێگاكە لە چوونە ژوورەوەی هاووڵاتیان و گیانلەبەران بۆ ناو رێگاكە و روودانی رووداوی نەخوازراو.
7.    رێگاكە لە ناوەڕاستدا جەزرەیەكی ناوەندی هەیە بە پانیی (12م) و لە نێوان سایدی سەرەكی و خزمەتگوزاریشدا جەزرەیەكی ناوەندی بە پانیی (7م) هەیە بۆ سەوزكردن و دانانی تۆڕی ئاوەڕۆ، تۆڕی رووناكی و ئاودان بەكاردەهێنرێت، هەروەها بە بەربەرستی كۆنكرێتی جیادەكرێتەوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی ئۆتۆمبێل ‌و سەرنشینەكان.
8.    سایدی سەرەكی پێكدێت لە چوار لاین بۆ رۆشتنی ئۆتۆمبێل و لایەنێك بۆ وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ هەر پێداویستییەك، لەلای جەزرەی ناوەند لاینێك هەیە بۆ وەستانی كتوپڕ بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە كێشەیان دەبێت و لە سایدی خێرا دەڕۆن.
9.    هەموو پێداویستییەكی خەتكێشان (Road Marking) و تابلۆی هاتوچۆ بەهەموو جۆرەكانییەوە لە ڕێگاكە و یەكتربڕەكاندا دەبێت.
10.    تۆڕێكی رووناكی مۆدێرنی تێدایە بۆ رووناككردنەوەی رێگاكان و یەكتربڕەكان و ئەندەرپاسەكان.
11.    بۆرییەكی ئاوی سەرەكی تێدایە كە ئاو  لە بری هێڵی سەرەكی دوكان تاوەكو نزیك دەمركان دەگوازێتەوە بەبۆریی جۆراوجۆر كە ئاو دەگەیەنێتە بەشێك لە باشوری سلێمانی.
سوودەكانی پرۆژەكە:
•    پرۆژەكە بەشێكی شارستانیی شارەكەیە پێویستە هەموومان هاوكاربین بۆ تەوابوونی.
•    هەر كەسێك بیەوێت بەئۆتۆمبێل لە باشوری سلێمانییەوە بڕوات بۆ باكور یان باكوری رۆژهەڵات واتە (پێنجوێن، كەلار بۆ كەركوك)، (هەولێر، دەڤەری راپەڕین) و بەپێچەوانەوە، دەتوانێت ئەم رێگایە بەكاربهێنێت، واتە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر بەشێك لە شەقامی (مەلیك مەحمود، تاسڵوجە - سلێمانی).
•    كەمكردنەوەی ماوەی گەیشتن لەو شوێنانەی كە دیاریكراون، كە ئەوەش دەبێتە هۆی زوو گەیشتن بەو شوێنانە و پاراستنی ژینگە بەكەمكردنەوەی سووتانی بەنزین.
•    پێدانی سیمایەكی جوان بە شاری سلێمانی و بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەی كە پێیدا دەڕوات لە هەموو روویەكەوە.
ئامادەكردنی: رەنجدەر بەهادین

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17