بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ پارێزگارەكان كۆدەبێتەوە


بەسەرپەرشتیی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبونی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێزان وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەكان ‌و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە 23/2/2021 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی ‌و بڕیاردان لەسەریان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەشدار بوو ، گفتوگۆ دەربارەی كێشە و گرفتە كارگێڕیی و داراییەكانی پارێزگاكان و پلانی حكومەت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بۆ ساڵی 2021 كرا.
سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەدا كە حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە ئەركێكی لە پێشینەی حكومەتە، وتیشی "لە گفتوگۆكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لە هەمان كاتدا و بەو داهاتەی بەردەستە، لە چوارچێوەی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021، درێژە بە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دەدرێت لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان".
لە كۆبوونەوەكەدا پلانی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی پەرەپێدانیی پارێزگاكان و ئەو پڕۆژانەی وەزارەتەكان لە پارێزگاكان ئەنجامی دەدەن لە سێكتەرەكانی ( شارەوانی، كارەبا، تەندروستی، كشتوكاڵ، پەروەردە و ڕێگاوبان) بۆ ساڵی 2021 پەسەند كران، كە بە داهاتی بەردەستی حكومەتی هەرێم ئەنجام دەدرێن و كۆی گشتی گوژمەكە، سێسەد و چل نۆ ملیار و حەوتسەد و دوو ملیۆن دینار،  پارێزگای سلێمانی (سەد و چواردە ملیار و سێسەد و پەنجا ملیۆن دینار،  پارێزگای هەڵەبجە (سی ملیار دینار)،  پارێزگای هەولێر سەد و بیست و هەشت ملیار و سێسەد و پەنجا و دوو ملیۆن دینار،  پارێزگای دهۆك ( حەفتا و حەفت ملیار دینار) .

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24