وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردسان بڕیار دەدات بە ئاساییكردنەوەی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا.
بەگوێرەی بەیانی ژمارە (19)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆ كە رۆژی 16/5/2021 بە نوسراوی ژمارە (9680) دەرچوە و واژۆی بەڕێز وەزیری ناوخۆی لەسەرە، بە رەچاوكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگانی دیكەی عێراقدا ئاسایی دەكرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە پێشتر بەئامانجی بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتوچۆكردن لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی دیكەی عێراقدا لە چەند رۆژێكی هەفتەدا راگیرابوو.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/
https://www.facebook.com/slemanigov/
https://www.instagram.com/slemani_governorate/
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe