بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەفدێكی ئەمنیی عێراق سەردانی سلێمانی دەكات


وەفدێكی ئەمنیی ‌و هەڵبژاردنەكانی عێراق سەردانی سلێمانی دەكات ‌و لەگەڵ پارێزگار ‌و بەرپرسانی پەیوەندیدار گفتوگۆ لە بارەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكەن.
ڕۆژی پێنجەشەممە 10/6/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە بەڕێزان فەریق ڕوكن عەبدولكەریم عەبود ئەلتەمیمی فەرماندەی هێزەكانی نەهێشتنی تیرۆر و جێگری سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكانی عێراق و دادوەر عامر موسا ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و ئەندامی لیژنەی باڵای ئەمنیی عێراق و وەفدی هاوڕێیان، كە بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق سەردانی سلێمانییان كرد.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا كە لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی بەڕێزان لیوا عەبدولخالق تەڵعەت نوێنەری هەرێمی كوردستان لە لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەكان و بەڕێوەبەرانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگریی شارستانیی و پەروەردەی سلێمانی و نوسینگەی سلێمانیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لە بارەی پلانی ئەمنیی و چۆنێتی پاراستنی كاندیدەكان و دەنگدەران و پێداویستیی و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و فەرمانگەكانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانییان كرد بۆ هەماهەنگیی و ئامادەكارییەكانیان و پشتیوانیكردنیان لە سەرخستنی هەڵبژاردنەكان بە شێوەیەكی ئارام و پاك و بێگەرد و هاوسەنگ و بێلایەنانە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

له‌ شاری سنه‌،فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24
ئه‌مڕۆ 127 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت.
2025-04-22