بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كلینكی عەلی ناجی رۆژانە 200 بۆ 250 پشكنین بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدەدات


 

رۆژانە لەبنكەكانی تەندروستی شاری سلێمانی كە تایبەت كراون بەكۆرۆنا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان دەكرێت، مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی یەكێكە لەو بنكانەو كلینكێكی تایبەتی تێدا كراوەتەوە بەناوی كلینكی تایبەت بەكۆرۆنا، بەڕێوەبەری مەڵبەندەكەش دەڵێت: رۆژانە جگە لەپشكنینی كۆرۆنا، چەندین پشكنینی دیكەش بۆ هاووڵاتیان دەكرێت.   سەرخێڵ ئاراز فازیل بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی عەلی ناجی بۆ سایتی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، رۆژانە هاووڵاتیان سەردانمان دەكەن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆژانە لەكاتژمێر (8)ی بەیانییەوە بۆ (6)ی ئێوارە كاردەكەین و بەگشتی رۆژانە (200 بۆ 250) پشكنین ئەنجامدەدەین، وتیشی: جگە لەپشكنینی كۆرۆنا، چەند پشكنینێكی دیكەش لەمەڵبەندەكەمان ئەنجامدەدرێت، وەك پشكنینی (P.C.R) فەحسی لووت، پشكنینەكانی بەرگری لەش بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێدانی چارەسەرو دەرمان بەتووشبووان، بینینی نەخۆش لەلایەن پزیشكەوە.                   روونیشیكردەوە، تیمی گەڕۆكمان هەیەو دەچینە لای هاووڵاتیان، بەتایبەت ئەو كەسانەی توانایان نییە بچن بۆ نەخۆشخانە، وەك كەسانی بەتەمەن و خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەویش لەڕێگەی پەیوەندییەوە ئاگادارمان دەكەنەوەو دەچینە لایان. ئاماده‌كردنی: ره‌نجده‌ر به‌هادین    

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28