بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگارەكانی كوردستان ‌و بەرپرسانی عێراق كۆدەبنەوە


پارێزگاری سلێمانی بە یاوەریی پارێزگارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغداد دەكەن ‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبنەوە، بە ئامانجی تاووتوێكردنی چەند پرسێكی هەنووكەیی.
ڕۆژی شەممە 11/9/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان پارێزگارەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و هەڵەبجەدا، سەردانی بەڕێز دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراقیان كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا لە بارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆیان كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا، بەڕێز سەرۆككۆماری عێراق پشتیوانیی خۆی بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە.
دواتر پارێزگارەكانی هەرێمی كوردستان بەشدارییانكرد لە كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، كە بەسەرۆكایەتیی بەڕێز مستەفا كازمیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ‌و بە بەشداریی هەموو پارێزگارەكانی دیكەی عێراق بەڕێوەچوو، هاوكات لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا، لەسەر پێشنیازی بەڕێزان پارێزگارەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگاری سلێمانی بە نوێنەرایەتیی هەرێمی كوردستان لە بارەی پێداویستیی و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی عێراق و دابینكردنی زەمینە و دەرفەتی هاوبەش و یەكسان بۆ كاندیدەكان بە تایبەتیی لە ناوچەكانی سەد و چلی دەرەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و دابینكردنی بودجە و پێداویستیی هێزەكانی ناوخۆ بۆ بەڕێوەبردنی ئەركەكانیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی بەنزین و نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان، داواكاریی و پێشنیازی خۆیان خستە بەردەم بەڕێزان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
هەروەها هاوكاریی و هەماهەنگیی بەردەوامی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و یەكە كارگێڕییەكان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئۆفیسی كۆمسیۆن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا خستەڕوو.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا چەندین بڕیاری پێویست دران، بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران، كە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
ئێوارەی هەمان رۆژ پارێزگارەكانی هەرێم بەئامادەبوونی بەڕێزان دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و دكتۆر فەرهاد نیعمەت جێگری ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، لەگەڵ بەڕێز مستەفا كازمیی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا كۆبوونەوە و پارێزگاری سلێمانی بە نوێنەرایەتیی پارێزگاكانی هەرێم چەند داواكارییەكی خستەڕوو، بەئامانجی هەماهەنگیی ‌و هاوكاریی، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتیوانیی خۆیانیان بۆ داواكارییەكان و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان دەربڕی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22