بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سەوزاییدا پێشەنگە


سلێمانی بە چەندین باخچە ڕازاوەتەوە و سەرباری خاوێنكردنەوەی هەوا و ژینگەی شارەكە، بوونەتە ناوەندی وەرزش و گەشت و سەیران و ئاسوودەیی و حەوانەوەی دانیشتوان و گەشتیاران و فرەڕەنگییەكی بەرچاویان بە شارەكە بەخشیوە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی لە ئەنجامی توێژینەوە ‌و ئاماركردنەكانیدا كۆیكردوونەتەوە، سلێمانی لە بوارەكانی كشتوكاڵ ‌و سەوزاییدا هەنگاوی زۆر گەورەی ناوە ‌و بووەتە پێشەنگی شارەكانی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق.
باخچەكان لە ساڵی ١٩٩١دا بریتی بوون لە (باخی گشتی و سەرچنار و ژمارەیەكی كەم لە باخچەكان)، بەڵام ڕووبەری باخچەكان لە ساڵی ٢٠٢١دا بریتییە لە (5.481.650) مەتر دووجا، ژمارەی باخچەكان لە ساڵی ١٩٩١دا ژمارەیەكی كەم بوون، بەڵام ساڵی ٢٠٢١ ژمارەیان بەرزبووەتەوە بۆ (٧٩٥) باخچە و تەنها لەناو شاری سلێمانیدا نزیكەی (٦٠٠) باخچە و (٣٣٠) بلوار هەن.
داتا كشتوكاڵییەكان لە ساڵی ٢٠٢١دا:
- نزیكەی (٣) ملیۆن درەخت لە باخچەكانی سلێمانیدا هە.
- پانتایی زەوی كشتوكاڵیی (باخداری، دارستان، پاوان) بریتییە لە (5.397.591) دۆنم.
- زەوی شیاو بۆ كشتوكاڵ، كە بەكارنەهاتووە پێكدێت لە (2.925.019) دۆنم.
- زەوی بەراوی كشتوكاڵیی، كە بێ‌ بەرهەمە  بریتییە لە (116.290) دۆنم.
- ڕووبەری چێنراو بریتییە لە (1.934.441) دۆنم.
- ڕووبەری چێنراوی زستانە پێكدێت لە (1.827734) دۆنم.
- ڕووبەری چێنراوی هاوینە بریتییە لە (106.707) دۆنم.
- ژمارەی سایلۆكان بریتین لە(4) سایلۆ.
- بڕشتی گەنم (٣٧١) كیلۆگرام بۆ دۆنمێك.
- ژمارەی دارستانی دەستكرد ( 50) دارستان.
- دارستان و داری بەردار ژمارەیان بریتییە لە (1.312.571) دۆنم.
- ڕووبەری دارستانی دەستكرد (سەروو و سنەوبەر و قەزوان) بریتییە لە (17.885) دۆنم.
- رووبەری چیمەنی دەستكرد پێكدێت لە (2.166.979) مەتر دووجا.
- لەوەڕگا بریتییە لە (1.903.371) دۆنم.
- ژمارەی نەمامگەكان پێكدێن لە (18) نەمامگە.
- بەرهەمهێنانی نەمامی باخداریی ژمارەیان (389.108) نەمامە.
- ژمارەی هۆڵەكانی پەلەوەر بریتییە لە (756) هۆڵ.
- خانووی پلاستیكی ژمارەیان ( 20.000) خانووە.
- ڕووبەری خانووی پلاستیكی (3.293) دۆنم.
- ژمارەی حەوزی ماسی (361).
- كورەی هەنگی تازە (47.170).
- كورەی هەنگی كۆن  (23.675).
- پرۆژەی گاوداریی (٢٥٩) و گەوڕ (21.918)، هەروەها ژمارەی مەڕ (2.816.859)، بزن (613.618)، مانگا (253.000) و گامێش ( 4.010)، وڵاخی سواریی و بارهەڵگریش بریتییە لە (4.120) دانە.
- هەڵپاچینی دارستانە سروشتییەكانی قەرەداغ و بەرزنجە و خەلەكان و پشدەر و ماوەت و هەڵەبجە بە گشتی (529.970) دۆنم.
- چاككردنەوە و دروستكردنی حەوزی ئاو  (71.130) مەتر سێجا.
- دروستكردنی هێڵی ئاگربڕ (10.189.861) مەتر دوجا.
- دروستكردن و چاكردنەوەی هێڵی گرادۆنی (540.106) مەتر دوجا.
- دروستكردنی دیواری بەردین  (4.342) مەتر.
- چالاكیی پاراستنی ڕووەك و هەنگ (120.754) دۆنم.
- مۆڵەتی باخداریی نوێ و نوێكردنەوە و مۆڵەتی بەرهەمهێنانی قارچك (٤٢) مۆڵەت.
- پرۆژەی هەڵهێنانی دایكانەی جوجەڵەی گۆشت (٤)، و پرۆژەی هێلكەی خواردن (١)، هەروەها پرۆژەی پەلەوەری گۆشت (٦٤٠)، كە مانگانە (10.548.430) جوجك بەرهەم دێت.
- پرۆژەی هەڵهێنانی پەلەوەر (١٢) دانە، كە مانگانە (17.041.060) هێلكە هەڵدەهێنرێت
- بەخێوكردنی مەڕو بزن (٦) و بەخێوكردنی مانگای شیردەر (١٨) و پرۆژەی قەڵەوكردنی گۆلك (١٧) پرۆژ.
- ژمارەی كارگەكانی ئالیك (٩) كارگەن، كە مانگانە بە تێكڕایی (178.614) تۆن ئالیك بەرهەمدەهێنن.
- ژمارەی تراكتۆر (6.185) و ئامێری دروێنە واتە كەمپاین (2.460) و بیری ئیرتیوازی (3.075)، هەورەها ژمارەی ترومپای ئاو بریتین لە  (2.908) دانە.
- كارگەی ئاردی سلێمانی، كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی قەیوانەوە دروستكراوە و لە ئێستادا رۆژانە ٥٠٠ تۆن ئارد دەخاتە بازاڕەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17