بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

گواستنەوە لە سلێمانیدا لە گەشەكردنی بەردەوامدایە


سلێمانی بە هۆی فراوانبوونی لە ڕووی پانتایی ‌و ژمارەی دانیشتوانەوە، ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی گواستنەوە ‌و هاتوچۆ تێیدا زیاتر دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنە پەیوەندیدارەكان هەوڵ دەدەن هاوشانی گەشەكردنەكە، پلانی تۆكمە ‌و پێشكەوتوو دابڕێژن بۆ بوارەكانی گواستنەوەی ئاسمانیی ‌و زەمینی لە سلێمانی.
بەگوێرەی ئامارەكانی بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی، كارگۆی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەپێی هەڵكەوتەی جوگرافیی فڕۆكەخانەی شارەكە، بە یەكێك لە گونجاوترین و نزیكترین خاڵەكانی ترانزێت دادەنرێت بۆ بەستنەوەی ئەوروپا بە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیاوە و لە ئەگەری فراوانكردنیدا دەبێتە یەكێك لە چالاكترین كارگۆكانی ناوچەكە.
فڕۆكەخانەی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ دا:
-  كێشی كەلوپەلی هاوردەكراو لە دەرەوە بۆ فڕۆكەخانەكە بریتی بوە لە (13.194.078) تۆن.
-  كێشی كەلوپەلی هەناردەكراو لە فڕۆكەخانەكەوە بۆ دەرەوەی وڵات  بریتی بوە لە (373.738) تۆن.
-  ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی (هاتوو و ڕۆشتوو) لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بریتی بوە لە (474.919) گەشتیار.
-  گەشتی فڕۆكە بریتی بوە لە (7.500) گەشت، كە نزیكەی دوو لەسەر سێی ئەو ژمارەیە گەشتی نێودەوڵەتی بوون.
هاتووچۆ و گواستنەوە:
ژمارەی هێڵەكانی پاص لە ناو شاری سلێمانیدا بریتی بوە لە (٢٥) هێڵ، كۆی گشتیی ئۆتۆمبێلی تۆماركراویش لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بریتی بوە لە (549.490) ئۆتۆمبێل، هەروەها كۆی گشتیی مۆڵەتی شۆفێریی تۆماركراو  لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بریتی بوە لە (510.000) مۆڵەت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04