بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگا كۆچی گەنجان تاووتوێ‌ دەكات


لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی هەڵسەنگاندن ‌و گفتوگۆكردن لە بارەی كۆچ ‌و كۆچی گەنجان ‌و چارەسەركردنی كێشەكان.
ڕۆژی شەممە 13/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕیی و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەر و نوێنەری ڕێكخراوە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە كۆچ و كۆچی گەنجانی كرد، بەمەبەستی دیاریكردنی وردی هۆكار و پاڵنەر و زیان و چارەسەرەكانی.
ئەم كۆبوونەوەیە دوابەدوای كۆبونەوەی ڕۆژی 10/11/2021ی شاری هەولێر دێت، كە بەسەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ بەرێوەچوو لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشنیاز و ڕاسپاردەكانی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە كۆچی بەكۆمەڵ بەشێوەیەكی ورد و زانستیانە و یاساییانە گەڵاڵەكران و پێشكەش بە لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكرێت، بەمەبەستیی چارەسەركردنی هۆكارە ڕیشەیی و سەرەكییەكانی ئەم بابەتە هەستیار و گرنگ و مەترسیدارە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24