بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار سەردانی ماوەت دەكات


پارێزگاری سلێمانی بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی ناوچەكە، سەردانی سنوری قەزای ماوەت دەكات ‌و لەلایەن بەرپرسانی حكومیی ‌و دانیشتوانی سنوورەكەوە پێشوازیی لێدەكرێت.
ڕۆژی یەكشەممە 21/11/2021، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی قائمقامیەتی قەزای ماوەتی كرد و لەلایەن بەڕێزان كامەران حەسەن فەتاح قائیمقامی قەزای ماوەت و سەرۆك و بەڕێوەبەری فەرمانگاكانی قەزاكەوە پێشوازیی لێكرا، دواتر لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای ماوەتدا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێداویستییەكانی قەزاكە و فەرمانگەكانی كرد، لە پێناوی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی سنورەكە.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا بەڕێز قائیمقامی قەزای ماوەت بەخێرهاتنی پارێزگاری كرد و لەو پشتیوانییە بەردەوامانە دوا، كە پارێزگاری سلێمانی لە چوار ساڵی ڕابردوودا پێشكەش بە ناوچەكەیانی كردووە، دواتر داواكاریی و پڕۆژە و پێداویستیی قەزاكەی خستەڕوو.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ قائیمقامیەت و تەواوی فەرمانگەكان و هاووڵاتیانی سنوری قەزاكە دەربڕی، كە دڵسۆزانە هاوكار و هەماهەنگ بوون و لەناو قوڵایی قەیرانەكاندا ئەركەكانی خۆیانیان جێبەجێ كردووە.
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك و بەڕێوەبەری فەرمانگەكان داواكاریی فەرمانگەكانیان پێشكەش كرد، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بە دابینكردنی پێداویستییەكانیان و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ بەشێك لە پڕۆژەكان و كاركردن لەسەر داخوازییەكانیان.
هەر لە سەردانەكەدا پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان قائیمقام و سەرۆكی شارەوانیی ماوەتدا چەند پڕۆژەیەكی بەسەركردەوە، كە لەسەر ئەركی پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكرێن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09