بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان سلێمانی ‌و ئێراندا بەڕێوەدەچێت


شاندێكی باڵای پارێزگای سلێمانی بە سەرۆكایەتیی پارێزگار سەردانی ئێرانیان كرد ‌و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا كۆبوونەوە، كۆبوونەوەكەش تایبەت بوو بە كردنەوەی ناوچەی بازرگانیی ئازاد.
ڕۆژی دووشەممە 28/2/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە سەرۆكایەتیی وەفدێكی پارێزگای سلێمانی، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و سەرۆكی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و بەڕێوەبەری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی و بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای پشكنینی كوالێتی كۆنترۆڵی ڕەزگە، هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان مەهدی شوشتەری سەركونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی، سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد و لەلایەن وەفدێكی باڵای ئەو وڵاتەوە بە سەرۆكایەتیی بەڕێز د. سەعید محەمەد ڕاوێژكاری سەرۆككۆماری ئێران و  ‎سەرۆكی دامەزراوەی ئەنجومەنی باڵای ناوچەكانی ئازادی بازرگانیی- پیشەسازیی و تایبەتی ئابووریی كۆماری ئیسلامیی ئێران و خاتوو شیوا قاسمی پور نوێنەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا و موهەندیس ڕەحیمی نوێنەری شارەكانی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران و فڵامەرز ئەسەدی كونسوڵی پلە یەكی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرپرسی ناوچە بازرگانیی و پیشەسازییەكانی بانە – مەریوان و یاریدەدەرانی سیاسیی و ئابووریی پارێزگاری كوردستان و سەرۆكی ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی كوردستان و فەرمانداری مەریوان و بەڕێوەبەری دەروازەی باشماخ و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی پارێزگای كوردستان و شارەكانی مەریوان و بانە، پێشوازییان لێكرا.
دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا بەئامادەبوونی وەفدی ڕەسمیی هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی ناوچەی بازرگانیی پیشەسازیی ئازادی بانە – مەریوان و دەرفەتەكانی وەبەرهێنان و دەرفەت و پاڵنەر و پشتیوانییەكانی ئێران بۆ ئەم مەبەستە و ناوچەی بازرگانیی ئازاد لە دەروازەكان و ڕێكخستنەوەی جموجوڵی بازرگانیی و هاتووچۆی گەشتیاران لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا كران.
پارێزگاری سلێمانی پێشنیازەكانی خۆی تایبەت بە فڕۆكەخانە و دەروازە و مەرز و خاڵەكانی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات پەیوەست بە هاتووچۆی گەشتیار و سەرنشینان لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گەیاندە بەڕێز دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوڕایی و پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیازەكان دەربڕی و وابڕیارە لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستاندا، بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدرێت.
وەفدی هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی ئەم پڕۆژانە و بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانیی و گەشتیاریی و پیشەسازیی و كولتورییەكان.
بەڕێز زارعی كوشا پارێزگاری كوردستان لە تارانەوە لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا، بەشداریی كۆبوونەوەكەی كرد و ئامادەیی پارێزگای كوردستانی بۆ هەموو ڕاسپاردە و پێشنیازەكانی ئەم كۆبوونەوەیە دەربڕی و ئامادەیی پارێزگای كوردستانی بۆ هەموو هاوكاریی و هەماهەنگیی و كارێكی هاوبەش دووپات كردەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24