بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زەمینەسازیی دەكرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان


پارێزگاری سلێمانی بەشداریی دەكات لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكاریی بۆ هاوكاریكردنی ئەو ئاوارانەی لە هەرێمی كوردستانن، هەتا بەشێوەی ئارەزوومەندانە بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.
ڕۆژی دووشەممە 28/3/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان شێخ عەبدولخالق مەدحەت ئەلعەزاوی سەرۆكی نوێی دیوانی وەقفی سوننی و د. عەممار جەبر خەلیل پارێزگاری سەڵاحەدین و خاتوو ئیرینا فۆیاشكوفا جێگری نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە عێراق بەشداریی كرد لە كۆبوونەوەیەكدا، كە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاوارەكان ‌و چۆنێتیی هاوكاریكردنیان لە پێناو گەڕاندنەوەیان بۆ زێدی خۆیان.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری رێكخراوەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ‌و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ‌و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق و سندوقی بنیاتنانەوەی عێراق و بەڕێوەبەرێتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی ئامادەی بوون، بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سەبارەت بەو بابەتە.
پارێزگاری سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكەدا ئاماژەی بەوە كرد، لە ساڵانی رابردوودا هەرێمی كوردستان پەناگەیەكی ئارام بووە ‌و باوەشی بۆ سەدان هەزار ئاوارەی بەشەكانی دیكەی عێراق كردووەتەوە ‌و بەردەوامیش دەبێت لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان، وتیشی: پێویستە گەڕانەوەی ئاوارەكان ئارەزوومەندانە بێت زەمینەی لەباریان بۆ بڕەخسێنرێت هەتا بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی عێراق ‌و نەتەوە یەكگرتووەكان ‌و رێكخراوەكان، سوپاسی هەرێمی كوردستان ‌و پارێزگای سلێمانییان كرد، كە ماوەی چەندین ساڵە پشتیوان ‌و هاوكاری ئاوارەكانی ناوەڕاست ‌و خۆرئاوا و باشووری عێراقن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28