بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

34هه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال له‌پایته‌ختی ئه‌نفال به‌رز راده‌گیرێت


وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ 36 مین ساڵیادی ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا ، له‌ شاڵاوی ئه‌نفالی گه‌رمیاندا له‌ 14/4 ی هه‌موو ساڵێك له‌ ژێر چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ هاوكاری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و مۆنۆمێنتی ئه‌نفال و كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ چه‌مچه‌ماڵی ناسراو و پایته‌ختی ئه‌نفال ئه‌م یاده‌ به‌رز ڕاده‌گیرێ .

شاڵاوی ئه‌نفال له‌ كۆتای ساڵی 1987 ز له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس ده‌ستی پێكرد بۆ سه‌ر خه‌ڵكی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، به‌ چه‌ند قۆناغێك ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی جێ به‌ جێ كرد كه‌ له‌م شاڵاوه‌دا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار لادێ و شارۆچكه‌ی كوردستان به‌ر شاڵاوه‌كان كه‌وتن و سوتتێنران و ڕوخێنران، خه‌ڵكه‌ بێتاوانه‌كانیان  ڕاگوێزان بۆ كۆمه‌ڵگا زۆره‌ ملێكانی باشوری عێراق له‌ گۆری به‌ كۆمه‌ڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ زینده‌ به‌ چاڵ كران كه‌ زیاتر له‌ 180 هه‌زار ژن و منداڵ و پیر و گه‌نج و پیشمه‌رگه‌ی دڵسۆزیان تێدا بوو دوای ئازادكردنی عێراق ، ڕووفاتی زۆرینه‌ی ئه‌نفالكراوان ، گه‌ڕێندرانه‌وه‌ باوه‌شی نیشتمان و له‌ مۆنۆمێنتی ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان به‌ خاك سپێردرانه‌وه‌ .

 


هه‌واڵی زیاتر