بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەیەكی كارەبا دەخرێتەگەڕ


وەزارەتی كارەبا و كۆمپانیای سەرمەشق گرێبەستێك واژۆ دەكەن، بەمەبەستی كارپێكردن ‌و چاكسازیی ‌و بەگەڕخستنی وێستگەی كارەبای تاسڵوجە، كە توانای بەرهەمهێنانی 51 مێگاوات كارەبای هەیە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، رۆژی سێشەممە 26/4/2022، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە هەردی فواد شێخ حسن، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای سەرمەشق كردووە.
لە دیدارێكدا وەزیری كارەبا باسی لە گرنگیی پرۆژەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كردووە و جەختی كردووەتەوە لەوەی، دەبێت كۆمپانیاكان پابەندی تەواوی گرێبەستەكان بن بۆ خزمەتی گشتی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای سەرمەشقیش سوپاسی وەزیری كارەبای كردووە، كە بەشێوەیەكی یاسایی و دڵسۆزانە بۆ كەرتی كارەبای نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ كۆمپانیاكان دەكات.
دواتر لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و بەڕێوەبەری كۆمپانیای سەرمەشق واژۆی گرێبەستێك كرا، بۆ كارپێكردن و چاكسازی لە وێستگەی كارەبای تاسڵوجەی سلێمانی، كە لە توانایدایە 51 مێگاوات كارەبا بەرهەمبهێنێت، خستنەكاریشی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی بارزۆریی كارەبا لە سنوورەكەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24