بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كارەكانی شاڕێی بابان بە باشی بەڕێوەدەچن


وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزار سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و بە یاوەریی پارێزگار و سەرۆكی شارەوانی و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەكان، شاڕێی بابان بەسەر دەكەنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 23/6/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێزان ساسان عەونی وەزیری شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی باڵای وەزارەت، لە دیدارێكدا بەئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی شارەوانی سلێمانی و نوێنەری كۆمپانیای جێبەجێكاری شاڕێی بابان، گفتوگۆ كرا لەبارەی داواكارییەكانی پارێزگای سلێمانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا، بەڕێز وەزیری شارەوانی پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و وەڵامدانەوەی داواكارییەكان دەربڕی.
دواتر سەردانی مەیدانیی شاڕێی بابانیان كرد و لەنزیكەوە لە بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكەیان كۆڵییەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەریشدا بەڕێزان وەزیری شارەوانیی و پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی دڵنیاییاندا، كە بەپشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بوجەی پێویست بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەكە تەرخانكراوە و كۆمپانیای قەیوان وەك كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەكە كارەكانی بەباشی بەڕێوەبردووە و بەپشتیوانیی بەڵێندەر و كارگە و دەستی كاری ناوخۆیی توانستمەند بەردەوامبن لە تەواوكردنی شاڕێكەدا.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە كرد، حكومەتی هەرێم بە گرنگییەوە دەڕوانێتە پرۆژەكە و هەموو هاوكارییەك پێشكەش دەكات بۆ تەواوكردنی، وتیشی: پڕۆژەكە ٥٠ %ی كارەكانی جێبەجێ بووە و كاری خۆڵكاریی و تێكەڵەكردن بەشی زۆری تەواو بووە، هەوڵ دەدرێت قۆناغەكانی داهاتووش لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا تەواو ببن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17