حكومه‌تی هیندستان ژماره‌یه‌ك كۆرسی جۆراوجۆری راهێنان راده‌گه‌یه‌نێت، كۆرسه‌كان بۆ كاندیده‌كان له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تین بۆ به‌رده‌وامیی دان به‌خوێندن له‌په‌یمانگه به‌ناوبانگه‌كانی هیندستان بۆ ساڵی خوێندنی (2022-2023) و له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامی هاوبه‌شی ته‌كنیكی و ئابووری هیندی (ITEC) ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت.
كونسوڵخانه‌ی هیندستان له‌هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه، فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌فه‌رمانگه نیمچه حكومییه‌كان، سێكته‌ری گشتی، رێكخراوه نیمچه حكومییه‌كان، زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، كه‌سانی پرۆفیشناڵ له‌ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی، سێكته‌ری تایبه‌ت و ئه‌ندامان هو فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه قازانج نه‌ویسته‌كان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ پرۆگرامی (ITEC)، له‌ئێستادا كۆرسه‌كان بۆ هه‌ردوو شێوه‌ی ئۆنلاین و ئۆفلاینه‌و زانیارییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ كۆرسه‌كان به‌رده‌ستن له (www.itecgoi.in/index).
كۆرسه‌كانی (ITEC) كه له‌ئێستادا به‌رده‌ستن...