دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له دیوانی پارێزگا به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی جێبه‌جیكاری لیژنه‌ی ئۆڵمپی نیشتمانيی عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتيی ناوه‌نديی بۆكسێنی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی یه‌كێتيی بۆكسێنی سلێمانی ڕۆژی سێشه‌ممه 30/8/2022 پێشوازیيانكرد له جێگری سه‌رۆكی ناوه‌نديی بۆكسێنی عێراق.
له‌و دیداره‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانێتی بۆكسێنی وڵاتانی ئاسیا، كه بڕیاره بۆ یه‌كه‌مجار له سەر ئاستی وڵاتانی ئاسیا له عێراق ئه‌نجامبدرێ .
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا بڕیاردرا ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئه‌نجامدان و سه‌رخستنی پاڵه‌وانێتییه‌كه دوپاتكرده‌وه.