بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەزیری ناوخۆی ئێران سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكات


وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانی مەرزی نێودەوڵەتیی باشماخ دەكات و سوپاسی بەرپرسان ‌و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، لە بەرامبەر ئەو هاوكاریی ‌و كارئاسانییەی پێشكەشی زیارەتكارانی ئێرانییان كردووە بۆ چلەی ئیمام حسێن.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 10-9-2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخدا؛ بە یاوەریی سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی باشماخ و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، پێشوازییكرد لە بەڕێزان ئەحمەدی وەحیدی وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران و دكتۆر ئیسماعیل زارعی كوشا پارێزگاری كوردستان و خاتوو شیوا قاسمی پور نوێنەری شارەكانی مەریوان و سەوڵاوا لە پەرلەمانی ئێران و وەفدی هاوڕێیان، كە بەمەبەستی بەسەركردنەوەی زیارەتكارانی ئێران و هەماهەنگییەكان بۆ پێشوازیكردن لە زیارەتكاران سەردانی دەروازەی باشماخیان كردبوو.
وەفدی میوان لە سەردانێكی مەیدانیدا زیارەتكاران و بەشە جیاجیاكانی پێشوازیكردن و بەڕێخستنیان بەسەركردەوە و لە دیدارێكدا بەڕێزیان سوپاسی سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرێتیی و فەرمانگەكانی دەروازەی باشماخ و پارێزگاری سلێمانی و حكومەتی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و وەزارەتی ناوخۆ و حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد، بۆ ئاستی شایستەی پێشوازیكردن لە زیارەتكاران و هەماهەنگیی بەردەوامیان لەگەڵ پارێزگای كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تردا.
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، یەكەمجارە زیارەتكارانی ئێرانی لە دەروازەی باشماخەوە هاتوچۆ دەكەن بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێندا ‌و پێشوازییەكی باشیان لێكراوە، روونیشیكردەوە، تەنها لە رۆژی شەممەدا نزیكەی حەوت هەزار زیارەتكاری ئێرانی لە دەروازەی باشماخەوە داخڵی هەرێمی كوردستان  بوون، بۆ بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حسێندا كە لە نەجەف ‌و كەربەلا بەڕێوەدەچێت.
وەزیری ناوخۆی ئێران هیوای خواست لە ساڵانی داهاتوودا، ژمارەی زیارەتكارانی ئەو وڵاتە لە دەروازەی باشماخ ‌و دەروازە سنورییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە زیاتر ببن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15