بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكەم پیشانگەی بیناسازیی ‌و كارەبایی دەكرێتەوە


بۆ یەكەمجار لە شاری سلێمانی پیشانگەیەكی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بوارەكانی بیناسازیی ‌و كارەبایی دەكرێتەوە، پارێزگاری سلێمانیش دەخوازێت كردنەوەی پیشانگەكە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوون ‌و خزمەتكردنی زیاتر بە هاووڵاتیان ‌و بوژانەوەی ئابوریی.
ڕۆژی سێشەممە 27/9/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و میوانانی بیانی ‌و نوێنەری كۆمپانیاكان ‌و بازرگانان، بەشدارییكرد لە كردنەوەی یەكەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی (CHP) تایبەت بە بوارە بیناسازیی و كارەبایی و بونیاتییەكان، كە تیایدا ١٢٢ كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە حەوت وڵاتی جیاجیاوە بەشدارییان كردووە.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا بەناوی پارێزگای سلێمانی و ژوری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی و یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان و یەكێتی هەناردە و هاوردەكارانی كوردستانەوە، زەمینەی لەباری پیشەسازیی و پەرەپێدانی پیشەسازیی لە سلێمانی و هەرێمی كوردستاندا خستەڕوو، سوپاسی ئامادەبوون و بەشداریكردنی هەموو ئەو وڵات و كۆمپانیا ڕەسەنانەشی كرد، كە بەشدارییان لە پیشانگەكەدا كردووە.
یەكەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە بیناسازیی ‌و كارەبایی، لە نێوان رۆژانی 27 بۆ 30ی ئەیلول لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و تێیدا كۆمپانیا ‌و كارگە ناوخۆیی ‌و بیانییەكان، كەلوپەل ‌و بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22