بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خولی زمانی ئاماژە كۆتاییهات


بە چاودێریی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی، بە هاوكاریی كونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی و پەروەردەی سلێمانی و ڕێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO كۆتایی بە خولی زمانی ئاماژە هات.
ڕۆژی دووشەممە 19/12/2022 كۆتایی بەخولێكی چواردە هەفتەیی هات، كە بۆ 19 فێرخواز كرابووەوە لە بواری زمانی جەستەدا، لە میانی خولەكەدا بەشداربوان فێری سەرجەم شێوە و ئاماژەكانی زمانی جەستە كراون، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پردی نێوان نابیستان و كۆمەڵگە بن، بەتایبەت لە ناوەندەكانی خوێندن و دامودەزگاكانی میریدا.
لە مەراسیمێكدا كە هەریەكە لە كڵاوس شترایشەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم و ژمارەیەك بەرپرسی حكومیی و روناكبیر و رێكخراوەكان و میدیاكاران ئامادەیبوون. بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە.
پێشتر لە سنوری سلێمانیدا تەنها 2 كەس شارەزای  زمانی جەستە بوون و نابیستان كە هاووڵاتی خاوەنپێداویستیی تایبەتن سودیان لێوەرگرتوون، بەڵام لە دوای تەواوكردنی ئەم خولە، ئێستا 21 وەرگێڕی زمانی جەستە بوونیان هەیە، بەوەش كارئاسانی زیاتر دەكرێت بۆ ڕاییكردنی كاروباری ڕۆژانەی نابیستان.
خولەكە سەرەتای مانگی ئەیلول لە هۆڵی گەشەپێدانی مەدەنیەت دەستیپێكرد و نوێنەری چەند دامودەزگایەكی حكومیی بەشداربوون تێیدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02