بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئامادەكاریی دەكرێت بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە


لە پارێزگای سلێمانی ئامادەكاریی دەكرێت بۆ پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە، بە ئامانجی خزمەتكردنی زیاتر و كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستەش كۆبوونەوەیەك لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو.
رۆژی سێشەممە 31/1/2023، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی پارێزگای سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی ئەو بەڕێوەبەرایەتیی ‌و بەشانەی كە پەیوەندیی راستەخۆیان بە ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیانەوە هەیە كۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو، تێیدا تیشك خرایەسەر گرنگیی پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپەنجەرە.
وەكو قۆناغی یەكەم، لە دیوانی پارێزگای سلێمانی ئامادەكاریی كراوە بۆ جێبەجێكردنی سیستمی یەكپەنجەرە، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن نوسینگەی بەڕێز جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاوە ئامێر و كەلوپەلی پێویست دابینكراوە، بڕیاریشە بە هاوكاریی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت، خولی تایبەت بۆ بەڕێوەبەر و كارمەندی بەشە خزمەتگوزارییەكان بكرێتەوە، هەتا بە باشترین شێوە سیستمەكە ببرێت بەڕێوە و خزمەتی زیاتر پێشكەش بە هاووڵاتیان بكرێت.
لە سیستمی یەكپەنجەرەدا پێویست  بەوە ناكات هاووڵاتی بۆخۆی مامەڵەكەی راییبكات، بەڵكو بە خێراترین كات و لە یەك شوێندا لەلایەن فەرمانبەرانەوە سەرجەم كاروبارە كارگێڕییەكانی بۆ تەواو دەكرێت و فەرمانی بۆ دەردەچێت، ئەوەش وەكو بەشێك لەو خزمەتە گشتییانەی كە حكومەتی هەرێم پێشكەشیان دەكات.
پۆرتاڵی خزمەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین خزمەتگوزاریی خستووەتە كار لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی رۆتین، هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی ئەم لینكەوە، زانیاریی زیاتر لە بارەی پۆرتاڵی خزمەتەوە بزانن و هەر مامەڵەیەكیان هەبێت، مەرج و رێنماییەكان وەربگرن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان:
Services.gov.krd
سیستمی یەكپەنجەرە وەكو قۆناغی سەرەتا لە چەند دامەزراوەیەكی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت، دواتریش سەرجەم دامودەزگا خزمەتگوزارییەكان دەگرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22