بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

كەمپینی هاوخەمتانین بەردەوامە


كەمپینی هاوخەمتانین، بۆ پشتیوانیی و هاوكاریكردنی قوربانیانی بومەلەرزەكەی ئەمدواییەی توركیا ‌و سوریا بەردەوامە، لیژنەی باڵای كەمپینەكەش بە سەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا سوپاسی خەڵك و كۆمەكبەخشە بەڕێزەكان كرا، كە ڕۆژانی ڕابردوو هاوكارییەكانیان گەیاندووە بە كەمپەینەكە.
دواتر ئەژماری بانكیی تایبەت بە كەمپینەكە لە بانكی ئاڵای هەرێم كرانەوە و ڕێگا و شێوازی گونجاو بۆ وەرگرتن و پۆلێنكردن و گواستنەوەی هاوكارییەكان دیاركران، هاووڵاتیان و كۆمپانیاكان دەتوانن هاوكارییەكانیان ڕاستەوخۆ پێشكەش بكەن ‌و بەم ژمارە بانكییانە، كۆمەكی دارایی كەمپینەكە بكەن:
٨٠٩٥ حساب بە دینار، ١٨٨٦ حساب بە دۆلار، ئەژماری فاستپەی بە ژمارە مۆبایلی (07501194074).
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێشوازیی لە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كرا بۆ پشتیوانیكردنی كەمپینی پارێزگاكان و دیاریكردنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ گواستنەوە و گەیاندنی هاوكارییەكان بە قوربانییەكانی ناوچە زیانلێكەوتووەكان.
بەگوێرەی ئامارەكان، بە هۆی زەمینلەرزەكەی باشوری توركیا و باكوری سوریا، كە زۆربەی قوربانییەكان و زیانلێكەوتوان خەڵكی باكور و خۆرئاوای كوردستانن، هەتا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار كەس بوونەتە قوربانی و ژمارەیەكی زۆری خانووبەرە و باڵەخانەش داڕوخان و پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان بەرز ببێتەوە، لە ئێستاشدا بە سەدان هەزار هاووڵاتی كە ڕزگاربووی زەمین لەرزەكەن، پێوستیان بە یارمەتییە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمپینی (هاوخەمتانین)ی لە سەرجەم پاڕێزگاكان ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی ڕێكخراو یارمەتییەكان بگات بە لێقەوماوانی ئەو كارەساتە ‌گەورەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28