ئەمڕۆ پێنجشەممە (4/5/2023) بەسەرپەرشتی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دیدارو كۆنگرەی تایبەت بەپەیوەندییەكان و ئەلیكترۆنیات و كەناڵە بینراوو بیستراوەكان بەڕێوەدەچێت. بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەك لێپرسراوی حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دیدارەكە سەعاتی 11ی ئەمڕۆ لەهۆتێل گراند میلینیۆم لەشاری سلێمانی دەستیپێكردووەو ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت. ئامانج لەدیدارەكەدا گفتوگۆو ئاڵوگۆڕی بیروڕایە سەبارەت بەكۆمەڵێك گفتوگۆی كراوە لەبواری پەیوەندییەكان و راگەیاندن و بواری ئەلیكترۆنی. دیدارەكە دوو رۆژ بەردەوامبدەبێت و ژمارەیەك كۆمپانیاكانی گەیاندن و راگەیاندنكاری عیراق و هەرێمی كوردستان تێیدا بەشدارن.