ڕێكخراوی تەندروستيی جیهانی (WHO) بڕێك دەرمان و كەلوپەلی پزیشكيی بۆ پارێزگای سلێمانی دابینكرد.
سامان شێخ له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تيی گشتيی ته‌ندروستيی سلێمانی به سایتی پارێزگای سلێماني‌ی ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی ئامادەكاریی بۆ رێگرتن لە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتای سكچون و كۆلێرا لە وەرزی گەرمادا، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، برێك دەرمان و پێداویستیی پزیشكیی و تاقیگەیی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دابینكردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، گەیەنراونەتە كۆگای دەرمان لە سلێمانی و پێكهاتبون لە (150) كتی كۆلێرا و (3) كتی پێداویستیی لۆجیستیی و تاقیگەیی، بڕیارە بەشێك لەو دەرمان و پێداویستییە پزیشكییانەش بدرێن بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستیی هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان.
به وته‌ی پسپۆڕانی ته‌ندروستی، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رمادا، ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای سكچوون و كۆلێرا زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵ و گەنجاندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی، ئاماده‌كاریی ته‌واوی كردووه.