بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند رێنماییەك بۆ رێگرتن لە تای خوێنبەربوون


وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی كۆنترۆڵكردن و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ‌و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەكە، لە رۆژانی جەژنی قوربان و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، چەند ڕێنماییەكی بەپەلە دەر دەكات و داوا لە هەموو لایەك دەكات، پابەندبن بە رێنماییەكانەوە.
ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بەم شێوەیەن:
یەكەم: سەربڕینی هەموو جۆرەكانی ئاژەڵ لە ماڵان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و تەنیا لە شوێنەكانی رێپێدراو دەبێت.
دووهەم: پابەندبوونی قەسابەكان بە لەبەركردنی جلوبەرگی خۆپاراستن، بەتایبەتی دەستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی خۆپارێزیی، لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گۆشت و خوێنەكەی، بەپێچەوانەوە بە توندی سزا دەدرێن.
سێهەم:  پێویستە ئاژەڵ دوو هەفتە پێش سەربڕینی، بە رشاندن و قڕكەر چارەسەر كرابێت.
چوارهەم: دوای سەربڕینی ئاژەڵ، پێویستە شوێنەكەی پاك بكرێتەوە. كەلوپەلی بەكارهاتووش (جلوبەرگ و چەقۆ) بە هەمان شێوە پاك بكرێتەوە.
پێنجهەم:  پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بكڕن و دەستەوانە لە دەست بكەن و ئاگادار بن دەستیان هیچ برینێكی نەبێت، تەختەی پارچەكردنی گۆشت لە تەختەی لەتكردنی سەوزە جیا بێت و شوێنەكەشی بە باشی بە ئاوی گەرم و سابون و دواتر بە هەمان شێوەی خاڵی چوارەم خاوێن بكرێتەوە.
شەشهەم: لەبەركردنی جلوبەرگی قۆڵدرێژ و رەنگی كاڵ لە كاتی سەردانكردنی ئەو شوێنانەی گەنەكان تێیدا بڵاو بوونەوە، هەروەها كرێمی تایبەت بە دوورخستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ بەكار بهێنرێت.
حەوتهەم: بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی پێویستە بۆ گرتنەبەری رێكارەكانی رەشاندنی قڕكەر، هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڤێتێرنەری و كشتوكاڵ بكەن.
هەشتهەم: پێویستە چالاكییەكانی بەدواداچوونی گەنە و رشاندنی دەرمانی قڕكەر لە شوێنی ئاژەڵان و هێنانی نمونەی گەنە بۆ پشكنین جێبەجێ بكرێت و پرۆسەی كۆكردنەوەی گەنە و شێوازی پاراستنی لە ٨٥٪ كحول لە بۆتڵی شوشەی قەپاتكراو بە دروستی لەبەرچاو بگیرێت.
ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەكاتێكدایە، كە چەند حاڵەتێكی تووشبوون و مردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ڕاگەیەندراوە، بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقیش، لە پارێزگاكانی دهۆك ‌و هەولێر، چەند حاڵەتێكی نەخۆشییەكە تۆماركراون، بەڵام هەتا ئێستا لە پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون تۆمار نەكراوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستانیش لە پێناو كۆنترۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی، داوا لە هاووڵاتییان دەكات، پابەندی ڕێنماییەكان بن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05