بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە


بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی وێبسایتی ویبۆمەتریكس، كە تایبەتە بە ریزبەندیی رانكینی زانكۆكان  لە بارەی روونیی گەڕان و سایتەیشن، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
بەپێی دوایین ئامار كە پێگەی (Transparent Ranking) ساڵانە بڵاویدەكاتەوە، زانكۆی سلێمانی بە پێشكەشكردنی زیاتر لە شەست هەزار سایتەیشن جارێكی دیكە توانیویەتی لەسەر ئاستی زانكۆی حكومیی ‌و ئەهلییەكانی هەرێمی كوردستان، پلەی یەكەم بە دەستبهێنێتەوە.
لەدوای زانكۆی سلێمانی، هەریەكە لە زانكۆكانی سەڵاحەدین ‌و دهۆك، پلەی دووەم و سێهەمیان بەدەست هێناوە، لە ناو زانكۆ ئەهلییەكانیشدا زانكۆی تیشك پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.
زانكۆی سلێمانی لە رێگەی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی توێژەرەكانی لە وێبگەڕی گۆگڵ سكۆلەر، زۆرترین سایتەیشن بۆ توێژینەوەكانی كراوە و توانیویەتی شەست هەزار و هەستسەد و شەست سایتەیشن بەدەستبهێنێت، بۆیە لەسەر ئاستی هەرێم پلەی یەكەم و لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەكانی عێراقیش پلەی چوارەمی گرتووە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17