بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

سلێمانی....هەمیشە داهێنان


سلێمانی؛ لە كۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ لە جیهاندا، لە شاری كوبێكی كەنەدادا؛
 - وەك یەكێك لە شارە سەركەوتوو دەركەوتووەكانی ئەم بوارە لە جیهاندا؛ ناسێنرا..
 - لەگەڵ هەر یەك لە شارەكانی سیاتڵ لە ئەمریكاو ئیدنبرە لە سكۆتلاندەدا؛ لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاكییەكاندا؛ بوونە نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان..
ڕۆژانی ٩ هەتا ١٣ی ئەم مانگە، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز شەماڵ ئەبوبەكر ڕێكخەری خۆبەخشی ژوری سلێمانی شاری داهێنەری ئەدەبی یونسكۆ، لەسەر بانگهێشت و میوانداریی فەرمیی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی  یونسكۆ لە جیهانداو و ڕێكخەری شاری داهێنەری ئەدەبی یونسكۆ لە شاری كوبێكی وڵاتی كەنەدادا، بەشدارییانكرد لە كۆنفرانسی ساڵانەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی یونسكۆ لە جیهاندا، لە شاری كوبێكی كەنەدادا.
كۆنفرانسەكە؛ شاری سلێمانی وەك یەكێك لە شارە سەركەوتوو دەركەوتووەكانی ئەم بوارە لە جیهاندا؛ ناساند، سلێمانی لەگەڵ هەر یەك لە شارەكانی سیاتڵ لە ئەمریكاو ئیدنبرە لە سكۆتلاندەدا؛ لە بواری باش بەڕێوەبردن و چالاكییەكاندا؛ بوونە نمونەی شایستەی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان و لە ڕۆژی كۆتایی كۆنفرانسەكەدا ئەزمونی خۆیان پێشكەش بە شارە بەشداربووەكان كرد.
پارێزگاری سلێمانی؛ بەوردی لە كارو چالاكییەكان و لە كردنەوەی كتێبخانەی ئەدەبی نێودەوڵەتیی لە دیوانی پارێزگاو پلانی ئایندەی ژورەكە دواو پاكێجێكی چەند كتێبیی كوردیی وەرگێڕاو بۆ ئینگلیزیی لەسەر ئەركی كەسیی پارێزگارو كورتەیەكی چاپكراو لەسەر پارێزگای سلێمانی؛ پێشكەش بە بەڕێزان جۆن كینیەن سەرۆكی تۆڕی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان و ڕێكخەری شاری ئایاوای ئەمریكاو خاتوو كاترین لێفغانچۆی ڕێكخەری شاری كۆبیك و هەموو شارە بەشداربووەكانی كۆنفرانسەكە كرد، كە پێكهاتبوون لە: (ئەنگولێم (فەرەنسا)، بەرشەلۆنە (ئیسپانیا)، بەیروت (لوبنان)، بوچان (كۆریای باشور)، دوبلن ( ئیرلەندا)، دونەدین (نیوزلاندە)، دوربان (باشوری ئەفریقا)، ئیدنبرە (سكۆتلاندە)، ئێكزیتەر (بەریتانیا)، یۆتۆبۆری (سوید)، هایدلبێرگ (ئەڵمانیا)، ئایاوا (ئەمریكا)، جاكاتا (ئەندەنوسیا)، كراكۆڤ (پۆڵندا)، كومۆ (فنلەندا)، لیوواردن (هۆڵندا)، لیلهامەر (نەرویج)، لوبیانا (سلۆڤینیا)، لڤیڤ ( ئۆكرانیا)، مانچستەر (بەریتانیا)، مێڵبۆرن (ئوسترالیا)، میلان (ئیتاڵیا)، نانجین (چین)، نۆرویك (بەریتانیا)، نۆتنهام (بەریتانیا)، ئۆدێسا (ئۆكرانیا)، پراگ (چیك)، كوبێك (كەنەدا)، ڕەیكیاڤێك (ئیسلاندە)، سیاتڵ (ئەمریكا)، سلێمانی (هەرێمی كوردستانی عیراق)، تارتو (ئیستۆنیا)، ڤیڵنیەس ( لیتوانیا)، وانژو (كۆریای باشور).
لە پەراوێزی كۆنفرانسەكەدا، لەسەر پێشنیازی بەڕێز خاتوو كاترین ڤالری ڕۆلاند جێگری پارێزگاری كوبێك و هەڵبژێردراوی فەرمیی بەرپرس لە كولتورو پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان، لەگەڵ پارێزگای كوبێكدا كۆبوینەوەو گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە كولتوریی و ئەدەبییەكانی نێوان هەردوو پارێزگا كرا، خەڵاتی تایبەتیی پارێزگاری سلێمانی كە بەشێوەیەكی شایستە لەلایەن ژنە بەهرەمەندی سلێمانی و كوردستان خاتوو شاناز جەمالەوە چنرابوو؛ پێشكەش بە پارێزگای كەبێك كرا.
سەردانی چەندین شوێن و شوێنەوارو ناوەندیی كولتوریی و ئایینیی و و ئەدەبیی و زمانەوانیی و هونەریی و بەڕێوەبردن و كتێبخانەو چالاكییە كلتورییەكانی شارەكانی كوبێك و مۆنتریاڵ كرا.
ژوری سلێمانی بە یەكێك لە چالاكترین و پڕ پەیوەندیترین ژوری تۆڕەكە ناسێنرا، كە توانیویەتی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە بە شێوەگەلێكی زۆر باش كاربكات و كاری هاوبەش لەگەڵ زۆربەی ژورەكانی شارە داهێنەرە ئەدەبییەكانی جیهان ڕێكبخات، هەروەها سەرۆكایەتیی دیداری ڕۆژی وەرگێڕانی ناو كۆنفرانسەكە بكات، جگە لە بەشدارییە بەردەوامەكانی لە هەموو ڕۆژەكانی كۆنفرانسەكەدا.
لە كۆنفرانسەكەدا پارێزگاری سلێمانی و ڕێكخەری ژوری داهێنانی ئەدەبیی؛ بەوردیی لە پشتیوانیی و بەشداریی و ڕۆڵی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی و هونەری پارێزگای سلێمانی و وزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی كوردستان و گروپی كەشكۆڵی زانكۆی ئەمریكیی لە عیراق؛ سلێمانی و نوسەرو هونەرمەندان و كەسایەتیی و دەستەبژێرو دامەزراوە ئەدەبیی و كلتورییەكان و زانكۆكان و دامودەزگا حكومییەكان و كەرتی تایبەت و ڕەوەندی كوردیی و  ڕێكخراوەكان و مێدیاو كتێبخانەو ناوەندەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە؛ دوان.
ئامانجە بەردەوامەكانی پارێزگاری سلێمانی كە بریتین لە پەروەردەو كولتورو ژینگەو ئابوریی، خرانەڕوو، جەختی لەسەر پەرەپێدانی سیاسەتی كولتوریی و ئەدەبیی لە دامەزراوە گشتیی و تایبەت و كەسییەكاندا كردەوە.
سلێمانی؛ تەنها شاری كوردستان و عیراق و ناوچەكەبوو، كە بەشداریی لەم دیدارە جیهانییەدا كردو بەرهەم و كایەی ئەدەب و كولتوری كوردستانی خستە سەر نەخشەو ناو كارنامەی ڕێكخراوی یونسكۆو هەموو جیهانەوە.
ڕێكخراوی یونسكۆ؛ بەپێی چەند مەرج و پێوەرو داواكاریی و بنەمایەكی نێودەوڵەتیی؛ تەنها نازناوەكە بە شارێك دەبەخشێت بەبێ هیچ پشتیوانیی و كۆمەكێكی دارایی و ماڵیی، هەموو خەرجیی و ئەركە دارایی و ماڵییەكان دەكەوێتە سەر خودی شارەكە خۆی و، سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەم نازناوەی وەرگرتووەو پارێزگاری سلێمانی هەموو ئەركە كارگێڕیی و دارایی و ماڵییەكانی لەلایەن ستافێكی كارای خۆبەخشەوە؛ بەڕێوەدەبات.
لە ئێستادا ئەم نازناوە بۆ سلێمانی جێگیركراوەو سلێمانی وەك شارێكی كاراو داوەرو هەڵسەنگێنەر بۆ شارە نوێكان و كاروباری تۆڕەكە لە سەر ئاستی جیهان؛ دیاریكراوە.
سلێمانی؛ هەمیشە داهێنان..

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17