بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی ده‌دات


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانی ده‌دات و ڕێگری ته‌واو ده‌كات له‌ هه‌ر كارێك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3-10-2016 به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تدا كۆبوویه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرا و هه‌نگاوی نوێی شێوازی كاركردنی لیژنه‌كان تاوتوێ كرا بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌ستۆی لیژنه‌كان به‌ ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له‌ هه‌ر كارێك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد سه‌رباری دواكه‌وتنی مووچه‌ و ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ له‌ ئارادایه‌ به‌ڵام لیژنه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ گرنگه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ستۆیاندایه‌ به‌رده‌وامن له‌ ئه‌ركه‌كانیان و له‌ هه‌وڵی ته‌واودان بۆ داكۆكی كردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له‌ هه‌ر هۆكارێك كه‌ زیان به‌ هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت.

قائیمقامی سلێمانیش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی كه‌ جێ به‌ جێ ی ده‌كه‌ن ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرد و داوای لێكردن به‌ هه‌مان گیانی به‌رپرسیاریه‌تی و دڵسۆزییه‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن و هاوسه‌نگانه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و كاسبكاران له‌به‌رچاو بگرن و بیپارێزن.بۆ باشتر ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش به‌رنامه‌ی نوێ دانرا و لیژنه‌كانیش سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویستیان به‌ چاودێری و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17