
ئەمڕۆ، بە ئامادەبوونی بەڕێزان قوباد تاڵەبانیی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق و خاتوو کافیە سلێمان سکرتێری یەکێتی ژنانی کوردستان، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە کۆنگرەی یەکێتی ژنانی کوردستاندا.
لە وتەیەکدا پەیامی پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپاتکردنەوەو لە ڕۆڵی دیاری ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو دواو هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەکەیان خواست.