دۆمینیك ماس كۆنسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد.
لای خۆیه‌وه سه‌ردار قادر پارێزگاری سلیمانی به‌وه‌كاله‌ت وێڕای به‌خێرهینانی به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به پشتیوانیه‌كانی فه‌ڕه‌نسیه‌كان كرد له قۆناغه دژوار‌و ناخۆشه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕێز (دانیاڵ میترا ن و كریس كۆچیرا ) ی وه‌ك دوو نمونه‌ی ئاوێته‌بوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و فه‌ڕه‌نسا هینایه‌وه لای خۆیه‌وه كونسوڵی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی خۆی له‌و دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم و به‌تایبه‌تی سلێمانی ده‌ربڕی هیواخواز بوو به زووترین كات كێشه سیاسی و دارایه‌كان له نێوان هه‌ولێرو سلێمانی چاره‌سه‌ر بن سه‌باره‌ت به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌ته‌كانی هاووڵاتیان كونسوڵی فه‌ره‌نسا ستایشی پاریزگاری سلێمانی كرد بۆ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا خۆپیشاندان مانای به‌رجه‌سته‌بوونی دیموكراسیه به‌ڵێنیشیدا داخوازییه‌كانی پاریزگای سلێمانی به كاربه‌ده‌ستانی ووڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت تاكوو بتوانن زیاتر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلیمانی بكه‌ن.