ڕۆژی دووشه‌ممه 27/2/2017 ئاوات محمد قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی له دیوانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لیژنه‌كانی سووته‌مه‌نی ڕاسپارد به زیادكردنی سه‌ردان و پشكنینه‌كانیان بۆ عه‌مبار و وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك كه ده‌كرێت له كوالیتی ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشكنینی عه‌داده‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی و ڕه‌وشی سووته‌مه‌نی و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر عه‌مبار و وێستگه‌كان، هه‌ر وێستگه‌یه‌كیش سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان بكات ڕووبه‌ڕووی غه‌رامه‌كردن و داخستن و دادگاییكردن ده‌بێته‌وه.