بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خشتەی دابەشكردنی موچەی مانگی یەك


 

 وەزارەتی دارایی و ئابوری خشتەیەکی نوێی موچەی بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ بڵاوکردەوەو بەپێی خشتەکەش، موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان و خانەنیشنان تا چواری مانگی داھاتوو دابەشدەکرێت.

 

دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بەمشێوەیە دەبێت:

 

١- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٧/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی پەروەردەکانی (دەرەوەی شارەکان) دابەش دەکرێت.

 

٢- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ٨/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی پەروەردەکانی (سەنتەری شارەکان) دابەش دەکرێت.

 

٣- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٩/٣/٢٠١٧، مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی ١ی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

 

٤- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٢/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

٥- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ١٣/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی یەکەکانی (٨٠ و ٧٠) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

 

٦- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ١٥/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

 ئەنجومەنی ئاسایش

 

 فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی

 

 فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاکەوتن

 

 

 

٧- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 16/3/2017مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

دەزگای گشتی ئاسایش

 

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری

 

٨- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٩/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت

 

٩- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٠/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

وەزارەتی تەندروستی

 

وەزارەتی گواستنەو گەیاندن

 

١٠- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٦/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

 

وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

 

وەزارەتی کارەبا

 

 وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

 

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

 

 وەزارەتی پلان دانان

 

دیوانی چاودێری دارایی

 

 دەستەی مافی مرۆڤ

 

ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

 

دەستەی ژینگە

 

دەستەی وەبەرھێنان

 

دەزگای مین

 

دەستەی دەسپاکی

 

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی کوردستان

 

١١- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری ٢٧/٣/٢٠١٧، - مووچەی (کەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

 وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

 

مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

 

١٢- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٨/٣/٢٠١٧، مووچەی مانگی ١ی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 

وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

 

وەزارەتی داد

 

ئەنجومەنی دادوەری

 

سەرۆکایەتی ھەرێم

 

سەرۆکایەتی پەرلەمان

 

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران

 

١٣- ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە بەرواری ٢-٣/٤/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت:

 

١٤- ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە بەرواری ٤-٥/٤/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28