بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قائیمقامی سلێمانی: كارئاسانی بۆ كۆمپانیاكانی سووته‌مه‌نی ده‌كه‌ین


به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی لیژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی شاری سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و قائیمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی بیانه‌وێت سووته‌مه‌نی هاورده‌ بكه‌ن.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 19.3.2017 ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی له‌ گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای سووته‌مه‌نی كۆبووه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌دواداچوونمان بۆ كوالیتی سووته‌مه‌نی به‌رده‌وامه‌ و پشكنین بۆ هه‌موو گۆڕه‌پان و عه‌مباره‌كانی سووته‌مه‌نی ده‌كرێت به‌ مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ كوالیتی ئه‌و سووته‌مه‌نیه‌ی دێته‌ ناو شار.

ده‌رباره‌ی ڕۆژانی نه‌ورۆز و گه‌شت و سه‌یران ووتی: پاڵاوگه‌ی گه‌ڕۆكمان بۆ ڕۆژانی نه‌ورۆز و وه‌رزی گه‌شت و سه‌یران ئاماده‌ كردووه‌ و به‌دواداچوون بۆ كوالیتی ئه‌و به‌نزینه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت له‌ وێستگه‌كاندا و سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئاوات محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ به‌ كوالیتی به‌رز و نرخی گونجاو سووته‌مه‌نی دابین ده‌كه‌ن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17